كۆمپانیای فۆرد ڕای گه‌یاند، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌موو جۆره به‌رهه‌مێكی ئۆتۆمبێل ڕاده‌گرین و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد دروست ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕی "
caranddriver"ی تایبه‌ت به كۆمپانیا میكانیكییه‌كان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای فۆرد ڕای گه‌یاند، ئێسته له هه‌بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌ڕه‌شه‌كردنی له دنیا، ئێمه وه‌ك كۆمپانیاییه‌كی جیهانیی و خاوه‌ن سه‌رماییه‌كی زۆر توانیومانه زیاتر له 50 هه‌زار ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد دابین بكه‌ین بۆ نه‌خۆشخانه‌كان له ئه‌مه‌ریكا و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
ئەم بڕیارە تا 20ی نیسانی ئەمساڵ درێژ دەکرێتەوە و بەردوام دەبن لە دروستکردنی ئەم ئامێرە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م بڕیاره تا 20ی نیسانی ئه‌مساڵ درێژ ده‌كرێته‌وه و به‌ردوام ده‌بن له دروستكردنی ئه‌م ئامێره بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابین كردنی هاوكاریی بۆ دنیا، كه ئه‌مه‌یش شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی هاوكاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد" ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.