روونكردنەوەیەك لە حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:06:34:05/04/2020 ‌
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دووپات دەكاتەوە كە هیچ كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی پارە بەناوی هاوكاری رێگەپێدراو نییە.
 
حكوومەت خۆی سەرپەرشتی كۆكردنەوەی هاوكارییەكان دەكات
ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی نیسان، سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە رای گەیاند، هیچ كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی پارە بەناوی هاوكاری رێگەپێدراو نییە و بۆ هیچ كەسێك یان لایەنێك نییە كەمپین رابگەیەنێت.

"حكوومەت خۆی سەرپەرشتی كۆكردنەوەی هاوكارییەكان دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش كەمپینێكی ناوەندی و سەرانسەری بەناوی بەیەكەوە بەهێزترین راگەیاندووە، كە ژمارە حیسابی بانكی تێدا دانراوە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت هاوكاریی و بەخشینەكانیان بگەیەنن" سەرچاوەكەی حكوومەت وا دەڵێ‌.

هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە كەمپینی (بەیەكەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوكاری و بەخشینەكانتان بۆ ئەم ژمارە بانكیانە بنێرن كە تایبەتن بەم كەمپینەوه :
بانكی منارەی حكومی ژمارەی حیساب:  493  
بانكی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب:  47186
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن:
07705590001

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی شەفاف ناو و بڕی ئەو پارانەی ئاشكرا كردبوو كە بۆ كەمپینەكەیان ڕۆیشتووە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم