دوو تووشبووی تری كۆرۆنا چاك بوونەوە

:: PM:07:37:05/04/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، چاكبوونەوەی دوو تووشبووی تری كۆرۆنای لە شارەكەدا راگەیاند، بەوپێیە ئێستە لەكۆیی تووشبووانی كۆرۆنا 87 كەس چاكبوونەتەوە.

كۆی گشتی چابووەكان تەنیا لە هەولێر گەیشتە ۱۹ كەس
ئەمشەو یەكشەم پێنجی نیسان، بەرێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رای گەیاندووە، دوو نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بووەتەوە.

هەروەها رایان گەیاندووە كە كۆی گشتی چابووەكان تەنیا لە هەولێر گەیشتە ۱۹ كەس.

لە هەرێمی كوردستان 233 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 87 لەوانە چاكبوونەتەوە و سێیان لەوانەیش لە سلێمانی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم