ئاماره‌كانی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق به‌رز ده‌بێته‌وه، وەزارەتی تەندروستیی عێراق، له نوێترین ئاماریدا ڕای گەیاند، ئەمڕۆ 83 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تۆمار کراون.
كۆی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه له عێراق گه‌یشته 961 توشبوو
ماوەی دوو ڕۆژە ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زیاتر دەبێت، له‌وباره‌یه‌وه ئەمڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی نیسان، دكتۆر سه‌یف موتڵه‌گ گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ 83 كه‌سی تر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌وه‌یش كۆی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه له عێراق گه‌یشته 961 توشبوو."
زیاتر گوتی، "توشبووه‌كان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شبوون، دوو كه‌س له ناوچه‌ی كه‌رخی به‌غدا، 21 كه‌س له ناوچه‌ی ڕه‌سافه‌ی به‌غدا، چوار كه‌س له مه‌دینه توبه‌ی به‌غدا، 10 كه‌س له پارێزگای به‌سڕه، شه‌ش كه‌س له نه‌جه‌ف، یه‌ك كه‌س له سلێمانی، 18 كه‌س له هه‌ولێر، پێنج كه‌س له دیاله، شه‌ش كه‌س له موسه‌ننا، یه‌ك كه‌س له بابل، چوار كه‌س له كه‌ربه‌لا، چوار كه‌س له كه‌ركووك، یه‌ك كه‌س له زیقاڕ تۆمار كراوه."
ڕوونی كرده‌وه، له‌لایه‌كی تر ئه‌مڕۆ پێنج كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه، دوو كه‌س له ڕه‌سافه‌ی به‌غدا، كه‌سێك له نه‌جه‌ف، كه‌سێك له سلێمانی، كه‌سێكی تریش له دیاله، كۆی گشتی ژماره‌ی گیانیان له ده‌ستدانیش به ڤایرۆسه‌كه له ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته 61 كه‌س.
ئاشكرای كرد، كه 20 كه‌سی تر كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه، كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه و چاكبونه‌ته‌وه ئێسته له ماڵه‌وه‌ن گه‌یشتووه‌ته 279 كه‌س.