باره‌گای بارزانی له‌باره‌ی تێپه‌ڕبوونی 40 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و جینۆسایدی كورده فه‌یلییه‌كان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م پێنجی نیسان، باره‌گای بارزانی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، 40 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و جینوسایدكردنی كورده فه‌یلییه‌كان له لایه‌ن ڕژێمی پێشووی عێراق تێده‌په‌ڕێت، كه تێیدا 12 هه‌زار كوردی فه‌یلی ئه‌نفال و شوێن‌بزر و شه‌هید كران.
كوردی فه‌یلی، له قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی گه‌لی كوردستان ڕۆڵی كاریگه‌رییان هه‌بووه
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا نووسراوه، جینۆسایدكردنی كورده فه‌یلییه‌كان درێژكراوه‌ی ئه‌و زنجیره تاوانانه بوو كه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له لایه‌ن ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق، دژی گه‌لی كوردستان ئه‌نجام دراون.
" كوردی فه‌یلی، له قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی گه‌لی كوردستان ڕۆڵی كاریگه‌رییان هه‌بووه و ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌یش كه ده‌رهه‌ق كوردی فه‌یلی كرا ته‌نیا له‌به‌ر كوردبوونیان بوو. ئه‌و تاوانه زوڵم و ناهه‌قییه‌كی گه‌وره بوو دژی گه‌له‌كه‌مان و برینێكه كه هه‌رگیز له یاد ناچێت" باره‌گای بارزانی وای نووسیوه.
باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی ڕژێمی پێشوو دژی كوردی فه‌یلی له لایه‌ن دادگه‌ی باڵای تاوانه‌كانی عێراق به جینۆساید ناسێندراوه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ئاسه‌واری ئه‌و تاوانه دڕندانه‌یه ماوه و پێویستیش ده‌كات ده‌وڵه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی هه‌موو زیانلێكه‌وتووانی جینۆسایدی كوردی فه‌یلی و هه‌موو ئه‌و تاوان و جینۆسایدانه بكات كه له دژی گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجام دراون.