لەسەر گەندەڵی بەرپرسانی كەمپەكانی خانەقین دەگۆڕدرێن

:: PM:11:21:05/04/2020 ‌

بەپێی بڕیارێكی حكوومەتی عێراق، بەرپرسانی كەمپەكانی خانەقین دەگۆڕدرێن، ئەگەرچی بەشێك لە هاووڵاتییانیش نیگەرانن بەو بڕیارە، بەڵام بەهۆكاری كەمتەرخەمی و گەندەڵی و زۆر مانەوە لە سەرپەرشتی كردنی كەمپەكان لادەبرێن.

سەلاح محەمەد وەك یەكێك لە نوێنەرانی كەمپی ئەڵوەن یەك بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، بڕیارێك هەیە لە حكوومەتی عێراقەوە بۆ گۆڕینی سەرپەرشتیارانی كەمپەكانی خانەقین، كە ئەڵوەن یەك و دوو ناسراون.

زیاتر گوتی، ئێمە پێش دوو رۆژیش خۆپیشاندانمان كرد و داوامان كرد بۆ مانەوەیان، چونكە ئێمە خۆمان هیچمان لێ نەبینیون، بەڵام زانیاریمان هەیە كە ناونیشانی هۆی لابردنیان بەهۆی زۆر مانەوە لە سەرپەرشتیكردن و تۆمەتی تر لادەبرێن وەك گەندەڵی.

هۆی لابردنیان به‌هۆی زۆر مانه‌وه‌ له‌ سه‌رپه‌رشتیكردن و تۆمه‌تی تر لاده‌برێن وه‌ك قۆرخكاری وگه‌نده‌ڵی

غیسام عەبدوڵا بەرپرسی راگەیاندنی نووسینگەی كۆچ و كۆچبەرانی حكوومەتی عێراق بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، هەر هاوكاریەك بە ئاوارەكان بگات لەلایەن رێكخراوەكانەوە ئەوان وەك نووسینگەی كۆچ و كۆچبەران سەرپەرشتی دەكەن.

ئاشكرایش كرد، جگە لە حكوومەتی ناوەند لە ئاستی باڵا بەرپرسانی مانگی سوریش پشتگیری بڕیار لادانی سەرپەرشتیارانی كەمپەكان دەكەن.

ئەوەشی خستەروو، ئێمە داوای روونكردنەوەی زیاتر لە حكوومەت دەكەین لەگەڵ مانگی سوور، بۆ خستەرووی هەر بەڵگەیەك و لەو ڕوەوە بۆ لادانی سەرپەرشتیارانی كەمپی ئەلوەن یەك و ئەلوەن دوو.

ژمارەیەك ئاوارە "وشە"یان لەوە ئاگادار كردەوە، هەر كەسێك سەرپەرشتی كەمپەكان بكات گەندەڵی دەكات.

گەرمیان/ سەبری هۆرێنی


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان