هه‌واڵ و زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ته‌واوی لایه‌نه‌كانی شیعه له عێراق گه‌یشتوونه‌ته كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی كه موسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق بۆ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی عێراق كاندید بكه‌ن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه عه‌دنان زورفی تا ئێسته سووره له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت و ڕۆژی شه‌موویش به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرد و داوای دانیشتنی متمانه‌دانی كرد.
ڕۆژنامه‌ی
ئه‌لزه‌مان له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی داوه، كه گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق جموجۆڵێكی یه‌كجار گه‌رموگوڕی پێوه دیاره، له‌لایه‌كه‌وه لایه‌نه شیعه‌كانی دژ به زورفی به‌رده‌وامن له كۆبوونه‌وه بۆ گه‌یشتن به كاندیدی هاوبه‌ش، هاوكات هاوپه‌یمانی سائیروون به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در پشتیوانی خۆیان بۆ زورفی ڕاگه‌یاند، زانیاری ئه‌وه‌یش هه‌یه كه له‌لایه‌ن كورده‌وه‌یش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌درێ، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌یش به‌مشێوه‌یه بڕوات، چانس و به‌ختی زورفی بۆ بوون به سه‌رۆك وه‌زیران زیاد ده‌بێته‌وه.
حه‌مید معله سه‌ركرده له ڕه‌وتی حیكمه له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ناوێكی نوێ گفتوگۆ ده‌كه‌ن، كه كۆده‌نگی هه‌مووانی له‌سه‌ر بێت، هاوكات لایه‌نه‌كانی شیعه سه‌رجه‌میان هاوڕان له‌وه‌ی دژی حكوومه‌تی عه‌دنان زورفی بوه‌ستنه‌وه، مه‌رجی دیارییكردنی كاندیدی هاوبه‌شیش له نێوان لایه‌نه‌كانی شیعه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه كوڕی پرۆسه‌ی سیاسی بێ و پۆستێكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی باڵای هه‌بێ و ڕه‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كانی شیعه‌ی له‌سه‌ر بێت، هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی فه‌تح و سائیروون و حیكمه و ده‌وڵه‌تی یاسا له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌رانه ڕازین، به‌ڵام هاوپه‌یمانی نه‌سڕ تا ئێسته‌یش نه‌چووه‌ته پێشه‌وه و خۆی دوور گرتووه.
كازمی دێته‌وه ناو ململانێكان و به‌ره‌ی دژ به زورفی كاندیدی ده‌كه‌ن
ئه‌و هه‌نگاوانه له كاتێكدایه كه عه‌دنان زورفی شه‌وی ڕابردوو ناوی كاندیدی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و داوا ده‌كات ڕۆژی دانیشتنی متمانه‌دان به حكوومه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه دیاریی بكرێت، ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی سائیروونیش پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن و ڕیاز مه‌سعوودی په‌رله‌مان له فراكسیۆنی سائیروون له‌وباره‌وه گوتی، فراكسیۆنه‌كه‌مان پشتیوانی حكوومه‌تی نوێ به خێرایی ده‌كات به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌دنان زورفی.
زیاتر گوتی، زورفی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ڕاسپێردراوه و ده‌بێ كاره‌كانی ئه‌نجام بدات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێك له لایه‌نه‌كانی سیاسی به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌ن و ناڕازین له‌سه‌ری، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی زورفی دوور له په‌رله‌مان و به كۆبوونه‌وه‌ی سیاسییه‌كان كارێكی نایاسایی و پێشێلكردنی ئه‌ركی په‌رله‌مانه، هه‌ر لایه‌نێك دژی زورفییه له كاتی متمانه‌دان ده‌نگ به‌كابینه‌كه‌ی نادات، ئه‌مه بژاره‌ی یاسایی و ده‌ستووریییه.
كورد به‌رنامه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌موو شت به گرنگتر ده‌زانێت
له نێو ئه‌و كێشمه كێشمه‌ی شیعه‌كان بۆچوونی كورد شاراوه‌یه و ئه‌وان تا ئێسته نایانه‌وێ ببنه لاگیری هیچ یه‌كێك له هه‌ردوو ڕه‌وته‌كه، دیار به‌راوری ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌وه گوتی، به بڕوای ئێمه به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت له هه‌موو شتێك گرنگتره، ئه‌وه‌ی له حكوومه‌ته‌كانی ڕابردوویش دانراوه، جۆرێك له داڕشتن بووه و له‌سه‌ر كاغه‌ز ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت بخرێته سه‌ر ئه‌رزی واقیعه‌وه.
زیاتر گوتی، به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی زورفی كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورت، به‌ڵام به ڕوونی نیازی ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێ كه ئامانجیه‌تی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تی چاره‌سه‌ر بكات، ئێمه‌یش به‌و هیوایه‌ن ته‌واوی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و له په‌رله‌مان ده‌ستكێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ندكراوه و وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر له پۆسته‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه، كه‌چی تا ئێسته حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكنه‌هێنراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر شیعه‌كان محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاویییان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت دیارییكرد و ماوه‌ی 30 ڕۆژ كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرد، به‌ڵام به‌هۆی ناڕازیبوونی كورد و سوننه له په‌رله‌مان شكستی هێنا و متمانه‌ی پێ نه‌درا.
دواتر ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ ده‌بوو سه‌ركۆمار كه‌سێكی تر ڕاسپێرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی شیعه له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش ڕێكنه‌كه‌وتن و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی هه‌ندێ لایه‌ن، عه‌دنان زورفی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕا‌سپێردرا و 15ی ئه‌م مانگه ئه‌و واده‌یه ته‌واو ده‌بێ، كه له‌به‌رده‌م عه‌دنان زورفییه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، به‌ڵام به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌كانی شیعه دژی زورفی وه‌ستاونه‌ته‌وه و میكانیزمی كاندیدكردنی به توندی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، سه‌ركۆمار تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مان و پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی 76ی ده‌ستوور عه‌دنان زورفی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی نوێ ڕاسپاردووه، هاوكات میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیش به پیاوی ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن و به توندی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
له به‌رانبه‌ر زورفی تا ئێسته سووره له‌سه‌ر پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت و پێشكه‌شكردنی كابینه وه‌زرییه‌كه‌ی له كاتی خۆی دا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش شه‌مووی ڕابردوو به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی ڕاده‌ستی په‌رله‌مان كرد و له نووسراوێكیش داوای له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد، كه ڕۆژی دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مان دیاریی بكه‌ن، بۆ متمانه‌به‌خشین به حكوومه‌ته‌كه‌ی، به‌ڵام تا ئێسته په‌رله‌مان ئه‌و ڕۆژه‌ی دیاریی نه‌كردووه و دۆخه‌كه یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه و به ته‌واوی ناڕوونه و نازانرێ، زورفی تا كۆتایی به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێ و كابینه‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كات، یاخود له ژێر فشاری لایه‌نه‌كان ده‌ست له ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه.