وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا به‌هۆى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆناوه، بڕیارى دا جووڵه‌ى سه‌ربازه‌كانى له‌ناو خاكى سووریا به ته‌واوى قه‌ده‌غه بكات، ته‌نیا بۆ كاتى پێویست نه‌بێت ئه‌ویش به بڕیارى فه‌رمانده‌ى سوپا ده‌بێت.
فه‌خره‌دین قۆچا
وه‌زیرى ته‌ندروستى توركیا دوایین ئامارى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆناى له 24 سه‌عاتى رابردوو بڵاو كردووه و راى گه‌یاند 74 كه‌سى تر به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه مردوون، به‌مه‌یش ژماره‌ى مردووان له توركیا به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته 574 كه‌س و ژماره‌ى تووشبووانیش گه‌یشته 27 هه‌زار و 69 حاڵه‌ت.
نابێت سه‌ربازان له سووریاوه بۆ توركیا بگه‌ڕێنه‌وه
وه‌زیرى ته‌ندروستى توركیا سه‌باره‌ت به گومانلێكراوانیش گوتى پكشنین بۆ 20 هه‌زار كه‌س كراوه كه گومانى تووشبوونیان ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانى ژماره‌ى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له توركیا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌م وڵاته كۆمه‌ڵێك بڕیارى داوه و یه‌كێك له بڕیاره‌كان ئه‌وه‌یه یه‌كه‌یه‌كى سه‌ربازى تایبه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا پێكهێناوه و له لایه‌كى تریش بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى له ناو ئه‌و سه‌ربازانه داوه كه له سووریا‌ن.
به‌گوێره‌ى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا هیچ سه‌ربازێك بۆی نییه له سووریا بێته ده‌ره‌وه و هاتوچۆ بكات، ته‌نیا به بڕیارى فه‌رمانده‌ى سوپا نه‌بێت.