بۆ جارى دووه‌م له ماوه‌ى سێ رۆژ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنى باجى به‌سه‌ر نه‌وت كرد ئه‌گه‌رهاتوو شه‌ڕى نرخى نه‌وت له نێوان رووسیا و سعوودیه به‌رده‌وام بێت.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شى نیسان بڵاوى كردووه‌ته‌وه، جارێكى تر دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنى باجى زیاترى به‌سه‌ر نه‌وت كردووه و به‌ڵام ئه‌م جاره گوتوویه‌تى، "باجێكى زۆر زه‌به‌لاح ده‌سه‌پێنم".
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، تره‌مپ گوتوویه‌تى هه‌ر چه‌نده پێویستم به‌وه نابێت به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتوو نرخى نه‌وت به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا باجێكى زۆر زه‌به‌لاح به‌سه‌ر نه‌وت ده‌سه‌پێنێ.
تره‌مپ: باجێكى زۆر زه‌به‌لاح به‌سه‌ر نه‌وت ده‌سه‌پێنم
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ى له سعوودیه كرد و گوتى له پێناو نرخى نه‌وت ئاماده‌م باج به‌سه‌ر نه‌وتى سعوودیه بسه‌پێنم، هاوشێوه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه پێشتر سزام به‌سه‌ر سه‌پاندوون.
به‌هۆى ركابه‌رى نێوان رووسیا و سعوودیه له‌سه‌ر بڕى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا بۆ كه‌متر له نیوه دابه‌زیه‌وه رۆیته‌رز نووسیویه‌تى له كۆتایى ساڵى رابردوو كه نرخى هه‌ر به‌رمیلێك به 65 دۆلار بوو، ئێسته به 32 دۆلاره.