ره‌وانگه‌ى سووری بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكراى كردووه، ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له نێو چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانى سووریا دروست بووه كه به فه‌رمانى توركیا له گرێ سپى جێگیر كراون و داواى گواستنه‌وه ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ى
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شى نیسان بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ى دوێنێ ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له نێو گرووپه توندڕه‌وه‌كانى سه‌ر به توركیا له گرێ سپى رۆژئاواى كوردستان دروست بووه و دوو داواكارییان له توركیا هه‌بووه.
وه‌ك ناڕه‌زایى له دژى توركیا ته‌قه‌یان كردووه
رۆژنامه‌كه كه روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤى كردووه‌ته سه‌رچاوه‌ى خۆى ده‌ڵێ داواكارى ئه‌وان مووچه و گواستنه‌وه‌یانه له گرێ سپییه‌وه بۆ ناوچه‌كانى تر‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى توركیا له ناو خاكى سووریا.
روانگه‌ى سوورى باسى له‌وه كردووه، ناڕه‌زاییه‌كانى چه‌كدارانى توندڕه‌و به‌و حاڵه‌ته گه‌یشتووه وه‌ك ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى ته‌قه‌یان به هه‌واوه كردووه، چونكه ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن بۆ ناوچه‌كانى تر كه پێشتر له ده‌وروبه‌رى مه‌نبیج و عه‌فرین توركیا داگیرى كردوون بگوازرێنه‌وه.
رۆژنامه‌كه باسى له هۆكارى داواى گواستنه‌وه‌ى ئه‌وانى نه‌كردووه، ئه‌و چه‌كداره توندڕه‌وانه له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو له كاتى ئۆپراسیۆنێكى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان له گرێ سپى دانراون.
جگه له داواى گواستنه‌وه ، داواى مووچه‌كانیشیان كردووه كه له‌لایه‌ن توركیاوه دابین ده‌كرێت.
توركیا له ماوه‌ى جه‌نگى سوورى سێ ئۆپراسیۆنى له‌ناو خاكى سووریا كردووه و به‌شێكى زۆرى له خاكى رۆژئاواى كوردستان و سووریا داگیركردووه، له هه‌ر سێ ئۆپراسیۆنیش گرووپه توندڕه‌وه‌كانى سووریا كه خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌ناسێنن هاوكارى توركیایان كردووه.