سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشتری لیبیا "مه‌حموود جبریل" كه له‌دوای رووخانی رژێمه‌كه‌ی عومه‌ر قه‌زافی له 2011 كرایه سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبیا، دوێنێ له میسر كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، فه‌وزی عه‌ماڕ یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبیا مه‌حموود جبریل رای گه‌یاندووه، جبریل كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆش بوو، دوێنێ یه‌كشه‌م كۆچی دوایی كرد.
مه‌حموود جبریل یه‌كه‌م كه‌س بوو كه له دوای رووخانی رژێمه‌كه‌ی قه‌زافی له 2011دا، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبیای به‌ڕێوه ده‌برد كه ئه‌وكاته حكوومه‌ته‌كه كاتی بوو. دواتر له 2012دا هه‌ڵبژاردن له‌و وڵاته به‌ڕێوه چوو، ئه‌ویش دوای چوار ده‌یه له ده‌سه‌ڵاتی عومه‌ر قه‌زافی.
ئاژانسه‌كه نووسیویه‌تی جبریل كاتێك له ده‌سه‌ڵات له لیبیا دوور كه‌وته‌وه، چووه‌ته میسر و ژیانی له‌وێدا به‌سه‌ر برد و له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت دوور كه‌وته‌وه، به‌مدواییه تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بوو و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له قاهیره چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت. دوێنێ هه‌ر به‌و نه‌خۆشییه كۆچی دوایی كرد.
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دنیای ته‌نی و زیاتر له ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌س تووشی بوون و زیاتر له 60 هه‌زاریش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست دا. له لیبیاش 18 كه‌س تووشی بوون و كه‌سێكیش گیانی له ده‌ست داوه.