چه‌ند رۆژێكه له‌سه‌ر ئاستى دنیا باس له پێشبینییه‌ك ده‌كرێت كه 17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كراوه، گوایه له ساڵى 2020 هه‌ڵه‌یه‌كى بایۆلۆژى ملیۆن كه‌س ده‌كوژێت، به‌ڵام كێ ئه‌م پێشبینییه‌ى كردووه و چه‌نده راسته؟ هه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه‌ى بابه‌ته‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵگه‌یان هه‌یه، به‌ڵام له ورده‌كارییدا به‌ڵگه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه كه باس ده‌كرێت؟.
چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى كوردستان و سه‌رانسه‌رى دنیا باس له پێشبنیییهك ده‌كرێت، ده‌قى پێشبینییه‌كه زۆر كورته و ئه‌وه‌یه "له ساڵى 2020 هه‌ڵه‌یه‌كى بایۆلۆژى روو ده‌دات و ده‌بێته هۆى مردنى ملیۆن كه‌س". دیاره ئه‌وه‌ى پێشبینیه‌كه‌ى كردووه، جادووگه‌رێك نییه به‌ڵكو زاناییهكى گه‌ردوونناسى و فیزیاى به‌ناوبانگه.
دیاره ناوى ڤایرۆسى كۆرۆنا له پێشبینییه‌كه نه‌هاتووه، به‌ڵكو ته‌نیا باسى "هه‌ڵه‌یه‌كى بایۆلۆژى" كراوه و ساڵهكهیشى دیارى كراوه كه 2020 یه . بۆیه خه‌ڵك ئێسته پێیوایه ئه‌م پێشبینییه بۆ په‌تاى كۆرۆنا كراوه، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته توێژه‌ران و نووسه‌ران گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ده‌قى بابه‌ته‌كه و جارێكى تر ته‌واوى تێڕوانینى زاناكهیان تاوتوێ كرده‌وه.
كێ پێشبینى كۆرۆناى كردووه؟
مارتن ریس كه زانایه‌كى به‌ناوبانگى به‌ریتانییه و له ساڵى 1942 له‌دایكبووه، ئه‌و پێگه‌یه‌كى زانستى گه‌وره‌ى هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستى دنیا ناسراوه، چه‌ندان خه‌ڵاتى وه‌رگرتووه، ئه‌و پسپۆڕییه‌كه‌ى له بوارى فیزیا و گه‌ردوونناسییه.
له ساڵى 2003 كتێبێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه به ناوى
" دوایین سه‌عاتمان" له كۆى كتێبه‌كه پێشبینى ئه‌وه ده‌كات به‌هۆى خراپى ته‌كنه‌لۆجیاوه له لایه‌ن مرۆڤه‌وه، هه‌ڵه‌یه‌ك روو بدات و مرۆڤ تووشى سه‌رگه‌ردانى بێت و گۆى زه‌وى بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م جۆره پێشبینییه له‌لایه‌ن زۆر زاناى تر هه‌بووه، چونكه به‌هۆى پێشكه‌وتنى خێراى ته‌كنه‌لۆجیا و هه‌روه‌ها به‌هۆى گه‌شه‌كردنى ژماره‌ى دانیشتووانه‌وه به ته‌واوى پێشبینى ئه‌وه كراوه، گۆى زه‌وى بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، جا له ڕووى پیسبوونى ژینگه‌وه بێت یان به‌كارهێنانى چه‌كى كوشنده‌وه یان هه‌ر هۆكارێكى تر بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى مارتن ریس به چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له پێشبینیهكانى تر جیا ده‌كرێته‌وه.
زانا به‌ریتانییه‌كه: له 2020 په‌تایه‌ك له شێوه‌ى سارس بڵاو ده‌بێته‌وه
كێ وه‌رگێڕانى هه‌ڵه‌ى بۆ پێشبینیه‌كه كردووه؟
هیشام تالب كه توێژه‌رێكى عه‌ره‌به، كتێبێكى نووسیوه به ناوى "بونیادنانى گه‌ردوون و چاره‌نووسى مرۆڤ" ئه‌و كتێبه له ساڵى 2012 بڵاوكراوه‌ته‌وه و له به‌شێكى به‌ناوى "تیرۆرى مه‌عریفه‌ى كوشنده" باس له پێشبینییه‌كه‌ى مارتن ریس ده‌كات.
هاله حمسى كه توێژه‌رێكى عه‌ره‌به دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له راپۆرتێكدا كه له رۆژنامه‌ى
"نه‌هار"ى لبنانى بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات وه‌رگێڕانه‌كه‌ى هیشام تاڵب بۆ ده‌قى كتێبه‌كه‌ى مارتن ریس زۆر ورد نییه.
هاله ده‌قى تێكسته‌كه‌ى مارتن ریسى وه‌رگێڕاوه كه ده‌ڵێ، " به هه‌زار دۆلار گره‌وم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه، به هاتنى 2020 هه‌ڵه‌یه‌كى بایۆلۆژى یان تیرۆری بایۆلۆژى روو ده‌كات كه ده‌بێته هۆى ملیۆن كه‌س، بێگومان حه‌ز ده‌كه‌م گره‌وه‌كه بدۆڕێنم، به‌ڵام راستگۆیانه ده‌ڵێم من پێشبینى دۆڕ‌انى خۆم ناكه‌م".
هاله حمسى چه‌ندان سه‌رچاوه به‌كارده‌هێنێ و هه‌موو لینكهكانى له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه داده‌نێ، هه‌رچه‌نده دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه به وردى ده‌قه‌كه‌ى مارتن ریس وه‌رنه‌گێردراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به به‌كارهێنانى ده‌قى كتێبه‌كه‌ى ریس پشتڕاستى بۆچوونه‌كان ده‌كاته‌وه.
چه‌نده پێشبینییه‌كه ورده؟
ئه‌گه‌ر له
یوتوب و گۆگڵ به دواى پێشبینیه‌كه‌ى مارتن بگه‌ڕێیت ئه‌وا ده‌یان ڤیدیۆ و وتارت ده‌ست ده‌كه‌وێ له 17 ساڵى رابردوودا چه‌ندان جار دیمانه‌ى كراوه و هه‌میشه دووپاتى له‌سه‌ر بۆچوونه‌كه‌ى خۆى كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام پێشبینییه‌كه‌ى ئه‌و چه‌نده ورده؟ ئه‌و به رێكى باسى 2020 ى كردووه، هه‌میشه بۆ خۆشى گوتوویه‌تى حه‌ز ده‌كه‌م گرهوهكهم بدۆڕێنم. خاڵێكى تر ئه‌وه‌یه له دیمانه‌كانى باسى ئه‌وه ده‌كات ڤایرۆسێكى هاوشێوه‌ى سارس له ناوچه‌یه‌كى چڕى دانیشووان بڵاو ده‌بێته‌وه. واته پێشبینى ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و هه‌ڵه بایۆلۆژییه‌ى پێشتر باسى كردووه، بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسێك بێت له شێوه‌ى سارس.
پێشبینییه‌كه جادوو نییه
ده‌بێت خوێنه‌رانى مارتن ریس هه‌ست به‌وه بكه‌ن، ئه‌م پێشبینیه‌ى ئه‌و كردوویه‌تى به‌هۆى خراپى به‌كارهێنانى زانسته و له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هۆشدارى به مرۆڤ ده‌دات، بۆیه ده‌بێت جیاكردنه‌وه بۆ ئه‌و پێشبینییه بكرێت و له‌گه‌ڵ جادووگهریى جیا بكرێته‌وه كه له‌سه‌ره‌تاى هه‌موو ساڵێك كۆمه‌ڵێك پێشبینى بڵاو ده‌كرێته‌وه، خورافات و ئه‌فسانه ده‌خه‌نه مێشكى مرۆڤه‌وه.