بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌هۆی تووشبوون به كۆرۆنا له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتین كردبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی گوازرایه‌وه نه‌خۆشخانه.
بەردەوام تای هەیە و کێشەی هەناسەدانی بۆ دروست بووە
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی نیسان، ئاژانسی هه‌واڵی
بی بی سی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بۆریس جۆنسن دوای 10 رۆژ كه‌ره‌نتین، باری ته‌ندروستی تێكچووه و ئه‌مڕۆ گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی له‌نده‌ن.
به‌پێی لێدوانی پزیشكی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، شوێنه‌واری ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌ی جانسن رووی له هه‌ڵكشان بووه و بۆ پاراستنی له هه‌ر ئه‌گه‌رێك ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی له‌نده‌ن كراوه.
10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سێ پشكنین بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كرا و ده‌ركه‌وت كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، جۆنسن له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رای گه‌یاند، ته‌ندروستی باشه و پزیشكه‌كانی پێیان گوتووه له ماڵه‌وه بمێنێته‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دۆخی ته‌ندروستی جانسن تێكچووه و هه‌ناسه‌دانی قورس بووه، بۆیه گواستوویانه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و چه‌ند پشكنینێكی نوێیان بۆ كردووه.
جۆنسن تا ئێواره‌ی دوێنی له ماڵه‌وه و به شێوه‌ی ئۆنڵاین سه‌رپه‌رشتی كاروباری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد و ئه‌گه‌ر دۆخی ته‌ندروستی جێگیر نه‌بێت، جێگره‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتی كاروباری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌كات.