نرخی نه‌وت دوای دابه‌زینی دوو دۆلار له نرخه‌كه‌ی، دووباره رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه‌ته‌وه و تا ئه‌وكاته‌ی كۆبوونه‌وه گرنگه‌كه ئه‌نجام ده‌درێ، له ژێر كاریگه‌ریی لێدوانه ئابوورییه‌كانی بازاڕی نه‌وت هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز ده‌كات.
به‌پێی بڕیارێكی پێشوو ده‌بوو ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه، كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێك و وڵاتانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه بۆ كۆتایی هه‌فته دواخرا.
به‌گوێره‌ی
livechart ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی كاتێك بازاڕه‌كه كرایه‌وه نرخی نه‌وت له‌ناكاو نزیكه‌ی دوو دۆلار دابه‌زی و خوارووی 30 دۆلاری تۆمار كرد، به‌ڵام دواتر رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه و ئێسته هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 31 دۆلار و 75 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
پێویسته بگوترێ هه‌فته‌ی رابردوو نرخی نه‌وت له سه‌رووی 32 دۆلار داخرابوو و ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه له نرخیش دوای ئه‌وه رووی دا كه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی بازاڕی نه‌وت ئاسایی بكاته‌وه. رووسیاش پێشوازی كرد و قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كرا رۆژی دووشه‌م شه‌شی مانگ كۆ ببنه‌وه، به‌ڵام وه‌ك باس ده‌كرێ له‌به‌ر كێشه‌ی ته‌كنیكی كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا.
سعوودیه له‌و كاته‌وه هه‌رچه‌نده له هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووی خۆی تا ئاستێك پاشه‌كشه‌ی كردووه، به‌ڵام مه‌رجیشی داناوه وڵاتانی تر به تایبه‌تی رووسیاش به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دابه‌زێنن جا ئه‌ویش ده‌چێته ژێر باری دابه‌زاندنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه.
قسه له دابه‌زاندنی پێنج ملیۆن به‌رمیل، 10 ملیۆن به‌رمیل و ته‌نانه‌ت 15 ملیۆن به‌رمیلیش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌یه‌ك به بازاڕی نه‌وت بدرێ و دیار نییه له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌م چ بڕیارێك ده‌درێ.
بازاڕی نه‌وت پێویستی به دابه‌زاندنی به‌رهه‌مهێنانه
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه بازاڕی نه‌وت پێویستی به دابه‌زاندنی به‌رهه‌مهێنانه و ئه‌گه‌ر بڕیاری گونجاوی له‌باره‌وه نه‌درێ داده‌به‌زێت كه ته‌واوی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت به‌هۆیه‌وه زیانمه‌ند ده‌بن.
نرخی نه‌وت كه له ژێر كاریگه‌ریی كۆرۆنا دابه‌زیبوو، دوای ئه‌وه 50%ی تر دابه‌زی كه سعوودیه بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له دژی رووسیا دا. رووسیا له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تای مانگی رابردوو نه‌چووبووه ژێرباری رێككه‌وتنی نوێی دابه‌زاندنی به‌رهه‌مهێنان، بۆیه‌ش سعوودیه جه‌نگی هه‌رزانكردنی نرخی نه‌وتی راگه‌یاند.