ئەڵمانیا هاوكاریی تەندروستی پێشكەشی هەرێمی كوردستان كرد

:: AM:10:39:06/04/2020 ‌

 

وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، چەندان پێداویستیی پزیشكی پێشكەش كردین.

ئەڵمانیا چەند پێداویستییەكی پزیشكی پێشكەش بە وەزارەتی تەندروستی كردووە
ئەمڕۆ دووشەم شەشی نیسان، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرا كراوە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی پێشوازی لە بارباڕا ڤۆلف كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان كرد، ئەڵمانیا چەند پێداویستییەكی پزیشكی پێشكەش بە وەزارەتی تەندروستی كردووە.

كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا چەند پێداویستییەكی پزیشكی پێشكەش بە وەزارەتی تەندروستی كرد، دووپاتیش لەسەر هاوئاهەنگی و هاوكاری و پێوەندییە پزیشكییەكان لەگەڵ داودەزگا تەندروستییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرایەوە.

ئەو هاوكارییەی ئەڵمانیا بە دووەمین هاوكاری وڵاتان دادەنرێت بۆ هەرێمی كوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، دوای وڵاتی چین كە دوو جار كۆمەكی هەرێمی كوردستانی كردووە بە كەلوپەلی تەندروستی.

ئێستە لە هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدرێت ژمارەی تووشبووان چارەسەر بكرێت و ڕێگری بكرێت لە زیاتر تووشبوونی هاووڵاتییانی تر.


 



وشە - رامیار جەواد