سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه‌ی به‌رۆكی ژاپۆنی گرتووه، ئه‌و وڵاته بۆ رێگریكردن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دواجار ناچار بوو حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی رابگه‌یه‌نێت.
له‌وانه‌یه له سبه‌ی سێشه‌م حه‌وتی مانگه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی بكرێت و بڕیاره‌كه‌ش له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌وه ده‌رچووه.
رۆژنامه‌ی یۆمیوری ژاپۆن به راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه نووسیویه‌تی شینزۆ ئابێ ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی نیسان پلانی خۆی له‌مباره‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی شاره‌وانی تۆكیۆ گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی رابگه‌یه‌نرێت، ته‌واوی هاووڵاتییان ناچارن له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه هێزه‌كانیان له نزیك تۆكیۆ نیشته‌جێن، دوێنێ یه‌كشه‌م حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی له ناو سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندبوو دوای ئه‌وه‌ی بڵاو بووه‌وه كه كۆرۆنا له تۆكیۆ زیاتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه.
مانگی رابردوو ژاپۆن یاسایه‌كی هه‌موار كرد كه رێ به سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات ده‌دات هه‌ر كاتێك وڵات له‌گه‌ڵ كێشه‌یه‌كی گه‌وره به‌ره‌وڕوو بوو، بتوانێت حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی رابگه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز پێشتر حكوومه‌ت رای گه‌یاندووه ئه‌و بڕیاره كاریگه‌ریی زۆر خراپی ئابووری به‌دواوه ده‌بێت و ده‌بێته هۆی داخرانی زۆر له پیشه و كۆمپانیا و كارگه‌كان.
به‌هۆی دواخرانی ئۆڵپمیكی تۆكیۆ، ژاپۆن زیانێكی زۆری ئابووری به‌ركه‌وتووه
به‌هۆی دواخرانی ئۆڵپمیكی تۆكیۆ، ژاپۆن زیانێكی زۆری ئابووری به‌ركه‌وتووه و ئه‌و وڵاته ده‌یویست ئه‌مه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ی تر به‌ره‌وڕوو بووه و هێنده‌ی تر پاشه‌كشه به ئابووری ژاپۆن ده‌دات.
له ژاپۆن سێ هه‌زار و 500 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون كه له‌م ژماره‌یه 85 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.