روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆ

:: AM:11:37:06/04/2020 ‌
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئێستە سەرقاڵی گفتوگۆین بۆ بڕیار و ڕێنوێنی نوێ‌ و بڕیارەكان وەك خۆی ئێستە بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی ناوخۆ ئێستە خەریكی تاوتوێكردنی پێشنیارەكانی پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكانە
ئەمڕۆ دووشەم شەشی نیسان، لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرا كراوە،  زۆر سوپاسی هاووڵاتییان دەكەین بۆ پابەندبوونیان بە رێنوێنییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا. 

ئاشكرا كراوە، وەزارەتی ناوخۆ ئێستە خەریكی تاوتوێكردنی پێشنیارەكانی پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكانە و بەم نزیكانە بەیانێكی نوێی وەزاری دەردەكرێت بۆ دەستنیشانكردنی رێكارە نوێیەكان. 

باس لەوەشكراوە، هەتا راگەیاندنی بەیانی نوێ،  قەدەغەی هاتوچۆ بەم شێوەی ئێستە بەردەوام دەبێت.



وشە - رامیار جەواد