دامه‌زراوه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌و‌ه‌ی بازاڕی ئۆتۆمبێل پڕفرۆش‌ترین ئۆتۆمبێله‌كانی بازاڕی ئه‌وروپا له مانگی شوباتی ئه‌مساڵی ئاشكرا كرد.
ده‌ره‌نجامی پڕفرۆش‌ترین ئۆتۆمبێله‌كان به‌گوێره‌ی وڵاتان جیاوازه و له هه‌ر وڵاتێك له‌وانه‌یه جۆرێك ئۆتۆمبێل پڕفرۆش‌ترین بێت و ئه‌مه‌ش بۆ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل زۆر گرنگه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان له‌گه‌ڵ حه‌ز و تایبه‌ته‌ندیی وڵاتان بگونجێنن.
له فڕه‌نسا پڕفرۆش‌ترین ئۆتۆمبێل بریتی بووه له بیجۆ 208 كه خۆی به‌رهه‌می ده‌هێنێت، به‌ڵام له نه‌مسا گۆڵف كه به‌رهه‌می گۆمپانیای ڤۆڵس واگنه پڕفرۆشترینه.
له فینلاند تۆیۆتا كۆرۆلا پڕفرۆشترینه، به‌ڵام له دانیمارك تۆیۆتا یارس زۆرترین ژماره‌ی لێ فرۆشراوه.
به‌گوێره‌ی
ئیقتیساد نیوز له به‌لجیك و ئه‌ڵمانیا و لۆكزامبورگ هاوشێوه‌ی نه‌مسا گۆڵف پڕفرۆشترینه. له ستۆڤێنی راڤ 4 و له چیك، سویس، كرۆڤاتیا و سلۆڤاكیا شكۆدا ئۆكتاڤیا به پڕفرۆش‌ترین ئۆتۆمبێل هه‌ژمار كراوه.
له نه‌رویج ئائۆدی و له ئیتالیا فیات پاندا و له به‌ریتانیا فۆرد فیتسا به پڕفرۆش‌ترین ئۆتۆمبێل راگه‌یه‌نراوه.
خه‌ڵكی زۆر وڵاتی ئه‌وروپا حه‌زیان له‌و به‌رهه‌مانه‌یه كه له ناوخۆی وڵاتیان به‌رهه‌م ده‌هێنرێن
وه‌ك له‌م ده‌ره‌نجامه ده‌رده‌كه‌وێت خه‌ڵكی زۆر وڵاتی ئه‌وروپا حه‌زیان له‌و به‌رهه‌مانه‌یه كه له ناوخۆی وڵاتیان به‌رهه‌م ده‌هێنرێن. بۆ نموونه خه‌ڵكی ئیتالیا، ئه‌ڵمانیا، سوید و فڕه‌نسا حه‌زیان له ئۆتۆمبێله‌كانی خۆیانه. دانیشتووانی باكوری ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی نه‌رویج و هۆڵه‌ندا حه‌زیان له ئۆتۆمبێلی جۆری كاره‌باییه.