هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌كی سنووری شارۆكه‌ی ڕواندز، ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش "وشه" به‌دواداچوونی كرد و زانیاریی زیاتری له‌سه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی نیسان، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی سنووری شارۆكه‌ی ڕواندز گیانی له ده‌ست دا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌شێك له ڕاگه‌یاندنه‌كان ئاماژه به‌وه كراوه كه له شاخ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام "وشه" زانیارییه دروسته‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه.
به‌یار باڵه‌كی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگری شارستانیی سۆران به "وشه" ی ڕاگه‌یاند، "به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن بنكه‌ی به‌رگری شارستانیی ڕواندز سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به رووداوێكی گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سێك به ناوی كۆسره‌ت سادق مسته‌فا /30 ساڵ/ كه مامۆستا بوو ئاگادار كراینه‌وه.
لە شاخ نەکەوتووەتە خوارەوە "وشه" زانیارییه دروسته‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌و گوته‌بێژه گوتی، ئه‌و پیاوه خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بووه، له‌گه‌ڵ باوكی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاری ڕووی له شاخێکی به‌رانبه‌ر گۆجار له سنووری شاره‌دێی وه‌رتێ سه‌ر به شارۆكه‌ی ڕواندز كردووه، به‌پێی زانیارییه‌كان دیاره زۆر ماندوو بووه و به بابی گوتووه هه‌ناسه‌م ته‌نگه و سینگم ژان ده‌كات، راسته‌وخۆ گیانی ده‌رچووه، پێ ده‌چێت به‌هۆی ماندووبوونی زۆر جه‌ڵته لێی دابێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له شاخ نه‌كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵكو له شاخێكی به‌رانبه‌ر گوندی گۆجاڕی وهڕتێ له ته‌نیشت باوكی گیانی له ده‌ست داوه.
زیاتر گوتی، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانمان، ته‌رمی ناوبراو گواسترایه‌وه و به مه‌به‌ستی دڵنیابوون له هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی، ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه، ئه‌مساڵ حاڵه‌تێكی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه له شاخ تۆمار كراوه، له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردووش‌دا له ده‌ڤه‌ری سۆران، چوار هاووڵاتی به‌هۆی ئاوی ڕووبار و هه‌ڵدێران له شاخ گیانیان له ده‌ست داوه و سێ كه‌سی تریش له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی سۆران ڕزگار كراون.
سۆران/ موڕشید برادۆستی