دوای 40 ساڵ له راگواستن و جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی، تا ئێسته له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه كه میراتگری حكوومه‌تی به‌عسه، ئه‌و مه‌زه‌وه‌ی كورد قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه و هه‌ر به بێگانه هه‌ژمار ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی نیسان، ئازاد حه‌مید شه‌فیق ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێمه وه‌ك كوردانی فه‌یلی هه‌وڵه‌كانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی رژێمی رووخاوی به‌عس ره‌ت بكه‌ینه‌وه كه دژ به پێكهاته‌ی كوردی فه‌یلییه، وه‌ك بڕیاری 666ی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس كه كوردانی فه‌یلی به بێگانه ناو ده‌بات.
تا ئێستەش بەشێکی زۆر لە کوردانی فەیلی رەگەزنامەیان پێ نەدراوە
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، سه‌رباری داگیركردنی 84 گوندی كوردانی فه‌یلی و به عه‌ره‌بكردنیان، یه‌كێك له‌و سته‌مانه‌ی له كوردانی فه‌یلی و شوێنی نیشته‌جێبوونیان كرا، كردنی مه‌نده‌لی بوو له شارۆكه‌وه بۆ شاره‌دێ كه دواتر خرایه سه‌ر شارۆكه‌ی به‌له‌درووز.
ئاراز جه‌واد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان كه خۆی كوردی فه‌یلییه بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، تاوانه‌كه به‌جینۆساید ناسراوه له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێسته‌ش شوێنه‌واری ئه‌و تاوانه له‌سه‌ر كوردانی فه‌یلی ماوه‌ته‌وه و هاوشێوه‌ی كه‌یسه‌كانی تر قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی نه‌كراونه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند ئه‌ركی ده‌ستووری و یاساییه كه حكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیاباران بكاته‌وه، له ناویاندا تاوانی جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی.
"ژماره‌یه‌كی زۆر له كوردانی فه‌یلی كه سه‌ردانی داوده‌زگا حكوومییه‌كانی عێراقی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ناسنامه، كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كرێ و تا ئێسته زۆر له كوردانی فه‌یلی چ ئه‌وانه‌ی له عێراق ده‌ژین و چی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌ناو تۆماری هاووڵاتییان به خه‌ڵكی بێگانه ناسێنراون". ئازاد جه‌واد وای گوت.
فه‌یسه‌ڵ عه‌لی وه‌ك ئاواره‌یه‌كی فه‌یلی مه‌نده‌لی كه ئێسته له كه‌لاره بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له‌به‌ر بێ متمانه‌ییان به حكوومه‌تی عێراق، تا ئێسته دوای 40 ساڵ، به‌شێك له كوردانی فه‌یلی له ئێرانن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ عێراق.
فه‌یلییه‌كان به نه‌ته‌وه كورد و به مه‌زه‌و شیعه‌ن، له شه‌شی نیسانی 1980 له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه جینۆساید كران و راگوێزران بۆ ئێران، به‌زۆری له سه‌عدیه و گوڵاڵه و مه‌نده‌لی و خانه‌قینن و كوردستانییه‌كانی دیاله‌ن، به‌شێكیشیان له به‌دره و جه‌سانن كه لكێنراون به پارێزگای "واست"ه‌وه، هه‌ندێكیشیان له ناوچه‌ی كیفاحی به‌غدان،سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شێكیان له ئێران و ڵاتانی ترن.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرێنی