خاتوونه گۆرانیبێژێكی ئه‌مه‌ریكایی كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته خۆی و منداڵه‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاره‌سه‌ریان وه‌رده‌گرت، دوای چاكبوونه‌وه‌یان بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری به‌خشییه ئه‌و سندووقانه‌ی بۆ هاوكاریی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه دۆخی بژێوییان تێكچووه.
بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته كره‌نتین كران و دواتر چاك بوونه‌ته‌وه
پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پینك كه گۆرانیبێژێكی دیاری ئه‌مه‌ریكاییه و له رێی ئینسته‌رگرامه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خۆی و منداڵه‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته كره‌نتین كران و دواتر چاك بوونه‌ته‌وه.
زیاتر گوتوویه‌تی، دوای چاكبوونه‌وه‌مان بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلارم به‌خشییه سندووقی نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی تێمبڵ له فیلادلفیا و سندووقی فریاكه‌وتنی شاره‌وانیی شاری لۆس ئه‌نجڵیس بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه دۆخی ژیانیان تێكچووه.
پینك دوای چاكبوونه‌وه‌یان له‌و نه‌خۆشییه، وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی و كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵه له ئینسته‌گرام بڵاو كردووه‌ته‌وه.
پینك له ساڵی 1979 له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه و به‌ڕه‌گه یه‌هوودییه، جیاله‌وه‌ی گۆرانیبێژێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكاییه، هاوكات چه‌ندان تێكستی بۆ گۆرانی نووسیوه. له 2000وه له بواره‌كانی رۆك و پۆپدا توانی ببێته ناوێكی پرشنگدار له دنیای گۆرانیدا كه چه‌ندان خه‌ڵاتی جۆراوجۆری پێ به‌خشراوه.