له راگه‌یه‌نراوێكدا هه‌سه‌ده راى گه‌یاند، پێنج كه‌سى له ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌رى رۆژئاواى كوردستان گرتووه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى كارى سیخوڕییان گرتووه و دووانیان ژنن، هیچ ده‌زگه‌یه‌كى بێلایه‌نیش باسى له گرتنى ئه‌و كه‌سانه نه‌كردووه.
له
راگه‌یه‌نراوێكدا هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به هه‌سه‌ده، ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شى نیسان گرتنى پێنج كه‌سى له ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌رى رۆژئاواى كوردستان ئاشكرا كرد.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه ئه‌و كه‌سانه كه ژماره‌یان پێنج كه‌سه و دووانیان ژنن، بۆ ده‌ستى ده‌ره‌كى كاریان له‌سه‌ر هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات كردووه و زانیاری‌یان بۆ ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان گواستووه‌ته‌وه و ئاماده‌كارییان بۆ كوشتنى سه‌ركرده‌كانى ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر كردووه.
پێنج ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه گیراون
هه‌سه‌ده ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه نه‌كردووه پله و به‌رپرسیارێتى ئه‌و كه‌سانه له ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر چى بووه.
تا ئێسته هیچ ده‌زگه‌یه‌كى بێلایه‌ن و دوور له ده‌زگه‌كانى هه‌سه‌ده و ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر زانیاری‌یان له‌سه‌ر گرتنى ئه‌و كه‌سانه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له ساڵى 2015 وه، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دامه‌زراون، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له سووریا، له دواى نه‌مانى داعش ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان هه‌یه.