بڕیاری نوێ‌ بۆ نۆرینگە پزیشكییەكان دەرچوو

:: PM:02:57:06/04/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕای گەیاند، سەرجەم نۆرینگە پزیشكییەكان لە كاتی كردنەوەیان، دەبێت پابەندی كاتی تەواو بن و ڕێنوێنییەكان جێبەجێ‌ بكەن.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی نیسان، لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیدا هاتووە، سەرجەم نۆرینگە میلییەكان لە ڕۆژی سێشەم حەوتی نیسان لە سەعات یەكی پاش نیوەڕۆ بۆ پێنجی ئێوارە كراوە بن بۆ پێدانی دەرمان و چارەسەر بەو هاووڵاتییانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە بەپێی چەند مەرجێك.

هەموو ڕۆژێك نۆرینگە میلییەكان كراوە دەبن جگە لە ڕۆژانی هەینی
لە مەرجەكاندا هاتووە، دەبێ هەموو مەرجەكانی خۆپارێزی پێڕەو بكرێت و دەستكێش و دەمامك بەكار بهێنرێت كاتی دیاركراوی هەبێت یان مانگێك تێپەڕ بووبێت، نەخۆشانی درێژخایەن دەتوانن لە نزیكترین شوێنی ماڵەكەی خۆیان دەرمانەكان وەربگرن.

باس لەوەش كراوە، ئەگەر نەخۆشەكە پەككەوتە بێت، نزیكترین كەسی دەتوانێ دەرمانەكەی بۆ وەربگرێت و هەموو ڕۆژێك نۆرینگە میلییەكان كراوە دەبن جگە لە ڕۆژانی هەینی.

كردنەوەی نۆرینگە پزییشكییەكان لە سنووری سلێمانی دوای مانگێك دێت لە داخستنیان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.



وشە - رامیار جەواد