كۆمپانیای هیۆندا له پێشانگاكانیدا نوێترین ئۆتۆمبێلی نمایش كرد كه جۆرێكی نوێیه و یه‌كه‌م مۆدێلی ئه‌مساڵ دروست كردووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك كه ناوازه‌ترین دیزاینی بۆ داناوه له‌گه‌ڵ قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌ره‌كه‌یشی زۆر به‌هێزه.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێل ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای هیۆندای له سه‌ره‌تاكانی ئه‌م مانگه نوێترین ئۆتۆمبێلی به‌ناوی "palisade" ه‌وه دروستكرد كه به‌نیازه له داهاتوویه‌كی نزیدا بیخاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ئۆتۆمبێله‌دا سه‌رسووڕهێنه‌ره قه‌باره‌ی بزوێنه‌ر و خودی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه كه دنیای سه‌رسام كردووه.
ئۆتۆمبێلەکە بزوێنه‌رێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ دانراوه كه 3.8 لیتره و هه‌شت پستۆنیشه و هێزی 300 ئه‌سپی هه‌یه
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی دیزاینه‌وه زۆر ناوازه‌یه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی هێز و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه زۆر گرینگ‌یان پێ داوه و بزوێنه‌رێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ دانراوه كه 3.8 لیتره و هه‌شت پستۆنیشه و هێزی 300 ئه‌سپی هه‌یه و قه‌باره‌كه‌یشی شه‌ش هه‌زار پاوه‌نده، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 45 هه‌زار دۆلار.
هیۆندا كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیئۆل"، هۆندا له ساڵی 1947 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چه‌نگ جو یونگ" كه ئێسته كۆمپانیای هیۆندا به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له دنیادا.