نیویۆرك.. مردووانی كۆرۆنا كۆمەڵ دەنێژرێن

:: PM:10:48:06/04/2020 ‌

ئامارەكانی تووشبوون و مردنی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمەریكا روو لە هەڵكشانە، بەتایبەتی لە نیویۆرك، ئەوەیش وای كردووە دەسەڵاتدارانی پلان بۆ ناشتنی مردووان بە ڤایرۆسەكە بە شێوەیەكی كاتی لە باخچەیەك بە كۆمەڵ بنێژن، بەهۆی نەهامەتی شارەكە لە مامەڵەكردن لەگەڵ زیادبوونی زۆری مردووان.
نیویۆرك تووشی كارەسات دێتەوە
بەیانی ئەمڕۆ دووشەم مارك لیفی، ئەندامی ئەنجوومەنی نیویۆرك، وردەكاری ئەو پلانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كردەوە و وریایی لەوە دا كە نووسینگەی گەورە بەرپرسانی پزیشكی لە نیویۆرك بە هاوشێوەی تەنگژەی 11ی سێپتێمبەر، مامەڵە لەگەڵ تەنگژەی كۆرۆنادا دەكات، زیاتر گوتی، ئەو پرۆسەی ناشتنە كاتییەی مردووان، لە باخچەیەك دەبێت، لە رێگەی هەڵكەندنی چەندان توونێل كە هەریەكەیان شوێنی 10 تەرمی تیا دەبێتەوە لە یەك ریز دادەنرێن.

شایەنی باسە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە ملیۆنێك و 330492 حاڵەت 73872 حاڵەتی مردن، لە ئەمەریكا ژمارەی حاڵەتەكان گەیشتە 366663 حاڵەتی تووشبوون و 10516 حاڵەتی مردن، لەوانەیش زیاتر لە 4758 حاڵەت لە نیویۆركە، لەوكاتەی ئەندرۆ كۆمۆ، سەرۆك شارەوانی نیویۆرك، داخستنی تەواوی ویلایەتەكەی درێژ كردەوە، كە بووەتە سەرچاوەیەكی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمەریكا.

لەوكاتەی پێشبینییەكی شیكاری لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمەریكا، ئاماژە دەكات كە پەتاكە لەو وڵاتە لە 16ی ئەم مانگە دەگاتە ئەوپەڕی بەهێزی و ئاماری مردن لە رۆژێكدا دەگاتە 2644 حاڵەت. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل