ژماره‌یه‌كی تر له تووشبووانی كۆرۆنا له كوردستان چاك بوونه‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی چاكبوونه‌وه‌ی 16 تووشبووی تری كۆرۆنای له شاره‌كه‌دا راگه‌یاند.
ئه‌مشه‌و دووشه‌م شه‌شی نیسان، به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رای گه‌یاند، 16 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه.
روونیش كراوه‌ته‌وه كه كۆی چاكبووه‌وه له سلێمانی تا ئێسته 78 كه‌سن.
كۆی ئاماره‌كانی كۆرۆنا له كوردستان گه‌یشته 280 توشبوو كه له‌نێویان 104 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و سێ كه‌سیش له سلێمانی مردوون.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم