پێنج تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆمار كران

:: AM:09:53:07/04/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تووشبوونی پێنج هاووڵاتیی تری بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەم حەوتی نیسان، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا ڕاگەیەنراوە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومان لێكراوان، پێنج تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان كران.

پێنج تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان كران
ڕوون کراوەتەوە، تووشبووەکان لە ژنێكی گوندی كانی گه‌لی، دوو ژن و پیاوێك و منداڵێكی گه‌ڕه‌كی 94ی باداوه‌ن، هه‌موویان به‌ركه‌وته‌ی تووشبووه‌كانی هه‌ردوو پرسه‌ی ماته‌مینی گه‌ڕه‌كی كارێزانی شاری هه‌ولێرن.

ئێستە كۆی گشتیی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان بریتین لە 285 تووشبوو، 105 كەسیان چاك بوون و سێ‌ كەس گیانیان لە دەست داوە. 




وشە - رامیار جەواد