كۆمپانیای ئه‌ڵمانیی BMW له به‌رنامه‌یدایه تا ساڵی 2025 سه‌رووی 20 ئۆتۆمبێلی نوێ به‌رهه‌م بهێنێت كه دۆستی ژینگه‌ن و هه‌ر چه‌نده ئۆتۆمبێله‌كان له جۆری كاره‌بایین، به‌ڵام كۆمپانیاكه پلانی تری بۆیان هه‌یه و گۆڕانكاری له سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی وزه‌دا ده‌كات.
كۆمپانیاكه خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی نوێیه بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری هایدرۆجینی، هه‌رچه‌نده كۆمپانیاكه یه‌كه‌م كۆمپانیای دنیایه كه له سووته‌مه‌نی هایدرۆجین بۆ مه‌كینه سوودی وه‌رگرت. ئۆتۆمبێله‌كانی نه‌وه‌ی حه‌وته‌می كۆمپانیاكه له جۆری مه‌كینه‌ی هایدرۆجینی بوون، به‌ڵام له‌به‌ر گرانیی خه‌رجییه‌كه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ به‌رهه‌م نه‌هێنرا و بڕیار درا زیاتر كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی شێوازێك بكرێ بتوانن به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رهه‌می بهێنن و سوودی ئابووری هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله ئه‌م جاره BMW له به‌رنامه‌یدایه به هایدرۆجین و باتریی تایبه‌تیی ئۆتۆمبێلی جۆری ئێكس به‌رهه‌م بهێنێت. له‌م شێوازه هه‌ڵم و كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه هه‌ڵمه‌كه ده‌چێته ناو ژینگه و كاره‌باكه‌ش بۆ وزه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه به‌كار ده‌هێنرێت.
له‌مه‌دا هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێلی غازی سوود له هایدرۆجین وه‌رده‌گیرێت
جیاوازی ئه‌م شێوزاه له‌گه‌ڵ جۆری كاره‌بایی ئه‌وه‌یه له جۆری كاره‌بایی كاتێكی زۆری ده‌وێ تا باترییه‌كان شه‌حن ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام له‌مه‌دا هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێلی غازی سوود له هایدرۆجین وه‌رده‌گیرێت و تانكییهكهی پێ پڕ ده‌كرێته‌وه.
پسپۆڕانی ئۆتۆمبێلسازی پێشبینی ده‌كه‌ن له داهاتوودا هایدرۆجین جێگی زۆربه‌ی سووته‌مه‌نییه‌كان بگرێته‌وه و كۆمپانیای BMW یش زووتر له هه‌ر كۆمپانیایه‌كی تر له‌م داهێنان و پێشكه‌وتنانه‌دا ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بێت.