مانگی رابردوو ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م پێكوته‌ی خۆی له‌سه‌ر مرۆڤ كردبوو و ئه‌م مانگه‌ش رێ به كۆمپانیایه‌كی تر ده‌درێ تا دووه‌م پێكوته له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بكاته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا رێی به كۆمپانیای ئینۆڤۆ فارماسۆتیكاڵز داوه ئه‌و پێكوته نوێیه‌ی به‌رهه‌می هێناوه له‌سه‌ر 40 خۆبه‌خشی ئه‌مه‌ریكی تاقی بكاته‌وه. له فیلادلفیا و كانزاس پشكنینه‌كان تاقی ده‌كرێنه‌وه.
ده‌گوترێ ئه‌گه‌ر ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه100%یش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت هێشتا لانی كه‌م یه‌ك ساڵی ده‌وێ تا پێكوته‌كه ئاماده ده‌كرێت و ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
به‌گوته‌ی زانایانی كۆمپانیاكه، ئه‌م ڤاكسینه له‌سه‌ر بنه‌مای دی ئێن ئه‌ی به‌رهه‌م هێنراوه و به‌وپێیه به‌شێك له كۆدی جیناتی ڤایرۆسه‌كه ده‌خرێته ناو دی ئێن ئه‌یه‌كی ده‌ستكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رانبه‌ر به ڤایرۆسه‌كه به‌رگریی هه‌بێت.
مانگی رابردوو یه‌كه‌م پێكوته له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر چه‌ند خۆبه‌خشێك تاقی كرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی
مێهر نیوز مانگی رابردوو له شاری سیاتلی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م پێكوته له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر چه‌ند خۆبه‌خشێك تاقی كرایه‌وه. پێكوته‌كه له لایه‌ن كۆمپانیای مۆدێرنه به هاوكاری ئه‌نستیتیوتی ته‌ندروستیی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌م هێنرابوو.
پێویسته بگوترێت پێكوته چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشیی كۆرۆنا ناكات، به‌ڵام ده‌بێته هۆی به‌رگریی مرۆڤ له تووشبوونی به ڤایرۆسه‌كه. پێكوته‌ی كۆرۆنا كه له‌وانه‌یه له ساڵی داهاتووه‌وه له سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا له خه‌ڵك بدرێ و ده‌یان ساڵی تریش ئه‌و پێكوته‌یه له مرۆڤ ده‌درێ تا ئه‌و كاته‌ی كۆرۆنا له دنیادا به ته‌واوی بنبڕ ده‌بێت.