ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نى 94 ساڵى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى به‌ریتانى ئۆنۆر بلاكمان كۆچى دوایى كرد، كه به یه‌كێك له كچه شۆخهكانى زنجیره فیلمى جیمس بۆند داده‌نرێت.
ماڵپه‌ڕى
BBC به‌ریتانى ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتى نیسان بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئۆنۆر له‌ناو ماڵه‌كه‌ى كۆچى دوایى كردووه.
ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى له راگه‌یه‌نراوێكدا باسیان له‌وه كردووه، به مردنێكی سروشتى له ناو كه‌سوكاره‌كه‌ى، ئه‌م ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه كۆچى دوایى كردووه.
پاڵه‌وانى فیلمى په‌نجه‌ى زێڕین بوو
خێزانه‌كه‌ى باسیان له‌وه كردووه، دوایین رۆژانى ژیانى شۆخه‌كه‌ى جیمس بۆند له ناوچه‌ى ساسكس له باشوورى به‌ریتانیا ژیاوه و هه‌ر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى بووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى كوڕ و نه‌وه‌كانى بلاكمان ده‌ڵێن، جیا له‌وه‌ى دایك و داپیرهیهكى خۆشه‌ویست بووه، گه‌لێك به‌هره‌ى هه‌بووه و له‌وانه جوانى و ژیرى و شیاوى جه‌سته‌یى و ده‌نگێكى ده‌گمه‌ن و خاوه‌ن ئه‌ده‌بیاتێكى به‌رز بووه.
ئۆنۆر بلاكمان له ساڵى 1925 له به‌یتانیا له دایكبووه و یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى له فیلمى په‌نجه‌ى زێر كه یه‌كێكه له فیلمه‌كانى جیمس بۆند له ساڵى 1964 بووه، كه ئه‌و كات ته‌مه‌نى 38 ساڵ بوو، دواتریش چه‌ندان كارى تر‌ى هونه‌رى كردووه.