وه‌زاره‌تی دادی ئێران رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كحوولی ساخته له ئێران تا ئێسته سێ هه‌زار كه‌س ژه‌هراوی بوون و كژماره‌یه‌كیش گیانیان له ده‌ست داوه.
600 کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختە گیانیان لە دەست داوە
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی نیسان، غوڵام‌حوسێن ئیسماعیلی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی ئێران له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، زیاد له 600 كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كحوول گیانیان له ده‌ست داوه و سێ هه‌زار كه‌سیش ژه‌هراوی بوون.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه له‌بری خواردنه‌وه كحوولییه‌كان، كحوولی پزیشكی‌یان كڕیوه و خواردوویانه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كحووله‌ی پێیان فرۆشراوه ساخته بووه.
ئه‌و گوته‌بێژه ده‌ڵێ، به‌پێی یاسا خواردنه‌وه كحوولییه‌كان له ئێران قه‌ده‌غه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و خواردنه‌وانه كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی ستانداردی خۆیان هه‌یه و ئه‌وانه‌ی فرۆشتوویانه به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی و بێ ره‌چاوكردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ئاماده‌یان كردووه.
به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 72 فرۆشیاری كحوولی ساخته له چه‌ند پارێزگای ئێران گیراون كه زۆربه‌یان له پارێزگاكانی خوزستان و خوراسانی ره‌زه‌وین.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ژه‌هراوی بوون، كحووله‌كانیان به مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه به‌كار هێناوه و به بۆنه‌كه‌ی ژه‌هراوی بوون كه ژماره‌یه‌كیان ژن و منداڵن.
له‌دوای ئه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران سه‌ری هه‌ڵدا، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی بۆ خۆپاراستن له‌و ڤایرۆسه روویان له خواردنه‌وه‌ی كحوول كردووه، به‌ڵام ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌كان به‌هۆی ئه‌و خواردنه‌وه كحوولییانه ركابه‌ری ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته ده‌كات.