دیكیۆمێنتارییەك لەسەر "مۆنالیزا و كۆرۆنا" بەرهەم هێنرا

:: PM:04:26:07/04/2020 ‌
نووسەر و شانۆكاری كورد نیهاد جامی لە درێژەی پڕۆژیەكی تایبەتی خۆی بەناوی مۆبایل بۆ فیلمی دیكیۆمێنتاری چوارەمین كورتە فیلمی بەرهەم هێنا و باسی تابلۆی مۆنالیزا دەكات كە 25 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن (حەمە هاشم) هونەرمەندی شێوەكانی كورد دروست كراوە.
 
باس لە تابلۆی مۆنالیزای كوردیی دەكرێت، كە ٢٥ ساڵ پێش ئێستە هونەرمەندی شێوەكار "حەمە هاشم" دروستی كرد
ئەمڕۆ سێشەم حەوتی نیسان، نیهاد جامی بە "وشە"ی راگەیاند، لە درێژەی پڕۆژەی مۆبایل بۆ فیلمی دیكۆمێنتاری، چوارەمین كورتە دیكۆمێنتاری درووست كردووە لەژێر ناوی "مۆنالیزا و كۆڕۆنا".

روونیشی كردەوە كە  ئەم كارە قسەكردنە لەسەر تابلۆی مۆنالیزا و كاریگەریە هەمیشەییەكانی لە كۆمەڵگای مرۆییدا، هەروەها چۆن لەرێی ئەم تابلۆیەوە ئێستە قسە لەنەخۆشی كۆرۆنا دەكرێت.

جامی باسی لەوە كرد، لەبەشێكی تری فیلمەكەدا باس لەتابلۆی مۆنالیزای كوردیی دەكرێت، كە ٢٥ ساڵ پێش ئێستە هونەرمەندی شێوەكارە كورد "حەمە هاشم" دروستی كردووە.

نیهاد جامی، نووسەر و شانۆكار، لە ماوەی ڕابردوو سێ ڕۆمانی بە ناوەكانی "لە ئۆكتۆبەردا كوژرام، من لە ماڵی سەرۆك بووم و كچەی خوێنەر" پێشكەشی خوێنەرانی كورد كرد كە دەزگەی وشە بۆی چاپ كردبوو.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم