كۆمپانیای لامبۆرگینی ئیتاڵی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا واز له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكان ده‌هێنێت و شتومه‌كی ته‌ندروستی وه‌ك ده‌مامكی خۆپارێزی دروست ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی"
caranddriver"ی تایبه‌تی میكانیكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای لامبۆرگینی به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی هه‌ڵگرتووه له فرۆشتنی به‌رهه‌م و ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكانی و ده‌ستی كردووه به دروست كردنی ده‌مامكی ته‌ندروستی و ماسكی تایبه‌ت بۆ رووخسار بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هاووڵاتییانی ئیتاڵیای دابین بكات.
ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له ئیتاڵیا ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له زیادبووندایه
ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له ئیتاڵیا ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له زیادبووندایه و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه شتومه‌كی ته‌واویان له به‌رده‌ست نییه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه كۆمپانیای لامبۆرگینی بڕیاری ئه‌وه بدات كه ده‌ست به دروست كردنی ده‌مامك و شتومه‌كی ته‌ندروستی بكات.
كۆمپانیای لامبۆرگینی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی وه‌رزشی و گرانبه‌ها، له ساڵی 1963 له وڵاتی ئیتاڵیا و له‌لایه‌ن گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆلكسواگنه‌وه دامه‌زراوه، ئه‌م كۆمپانیایه دروستكه‌ری ئۆتۆمبێلی گرانبه‌هایه، هه‌ندێك جۆری ئۆتۆمبێلی هه‌یه كه نرخی ده‌گاته سه‌روو یه‌ك ملیۆن دۆلار، به‌ڵام له‌ڕووی كوالێتی ئۆتۆمبێله‌كانی یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه.