گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە سبەینێوە ئەو پارەیە بۆ ئەو هاووڵاتییانە دەگەڕێنرێتەوە كە دابوویان بە كۆمپانیاكان بۆ بەجێگەیاندنی عومرە.
پارەی هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانیان گەرێنرایەوە سەر ھەژماری كۆمپانیاكان
ئەمڕۆ سێشەم حەوتی نیسان، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ "وشە" گوتی، دوای ئەوەی بە بڕیاری عەرەبستانی سعوودیە گەشتی عومرە بۆ ھەموو دنیا بەهۆی كۆرۆنا وەستێنرا، نزیكەی 1700 ھاووڵاتیی كوردستان لەڕێگەی كۆمپانیاكانی تایبەت بە عومرە ڤیزەی گەشتی عومرەیان وەرگرتبوو.
روونیشی كردەوە كە پارەی هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانیان گەرێنرایەوە سەر ھەژماری كۆمپانیاكان كەبۆ ھەر عومرەكارێك بری ٢١٠$ دۆلاری ئەمەریكی بوو.
باسی لەوەیش كرد، ئەو ھاووڵاتییانەی بەنیازی گەشتی عومرە بوون پارەیان دابووە كۆمپانیاكان بەڵام گەشتەكەیان ئەنجام نەدابوو، دەتوانن سەردانی كۆمپانیاكانیان بكەن و پارەكانیان وەربگرنەوە.
بەرپرسەكەی وەزارەتی ئەوقاف داوای كرد لەكاتی سەردانی ئەو 80 كۆمپانیایە بۆ وەرگرتنەوەی پارەكان قەرەباڵغی دروست نەبێ و رێنوێنییە تەندرستییەكان جیبەجێ بكرێ.