گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، ڕۆژی چوارشه‌م 22ی نیسان، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له هه‌رێم كۆ ده‌بێته‌وه، بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، چه‌ندا زانیاری له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك ده‌خاته ڕوو.
ئێمه فه‌رمان به كردنه‌وه‌ی هیچ شوێنێك ناكه‌ین
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی نیسان، نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ڕۆژی چوارشه‌م 22ی نیسان، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له هه‌رێم كۆ ده‌بێته‌وه، بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، ئه‌گه‌ر له ئێواره‌ی 22ی نیسان مانگ بیندرا، ئه‌وا ڕۆژی پێنجشه‌م 23ی نیسان ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان، ئه‌گه‌ر نه‌بیندرا ئه‌وا ڕۆژی هه‌ینی 24ی ئه‌م مانگه ڕه‌مه‌زان ده‌بێت".
زیاتر گوتی، "تا ئێسته به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی كوردستان، بۆیه هیچ بڕیارێك نییه بۆ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان، نه بۆ ئێسته و نه بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان، چوونكه ئیچمه پابه‌ندی ڕێنمایه‌كی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستین و تا ئه‌وان ئاگادارمان نهكهوه ئێمه فه‌رمان به كردنه‌وه‌ی هیچ شوێنێك ناكه‌ین".
ڕوونی كرده‌وه، "ئەمشەو شەوی بەراتە، داوایش لە هاووڵاتییان دەکه‌ین بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوه منداڵ نه‌نێردرێته ده‌ره‌وه و هیچ چالاكییه‌ك نه‌كرێت، پێویسته هه‌مووان له مالچهكانی خۆیان بمێننه‌وه".
ئاشكرای كرد، "هه‌واڵێكی خۆش بۆ هاووڵاتییان ئه‌وه‌یه كه وەزارەتی حەجی سعوودیە خەرجی ڤیزەی عومرەکارانی کوردستانی گەڕاندەوە".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "دوای ئەوەی بەبریاری سعوودیە گەشتی عومرە بۆ ھەموو جیھان بەھۆی کۆرۆنا وەستێنرا، نزیکەی 1700 ھاووڵاتیی کوردستان لە ڕێی کۆمپانیاکانی تایبەت بە عومرە ڤیزەی گەشتی عومرەیان وەرگرتبوو، لە بریارێکدا سعوودیە پارەی ھەموو ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستانیان گێڕایەوە سەر ھەژماری کۆمپانیاکان کە بۆ ھەر عومرەکارێک بڕی 210$ دۆلاری ئەمەریکی وه‌رگیرابوو".
ئاشكرای كرد، "بۆیه ئەو ھاووڵاتییانەی بەنیازی گەشتی عومرە بون پارەیان دابووە کۆمپانیاکان و گەشتەکەیان ئەنجام نەدابوو، دەتوانن سەردانی کۆمپانیاکانیان بکەن و پارەکانیان وەربگرنەوە."