جارێكی تر تاڵەبانی پۆستە حكوومییەكەی بۆ كاری حزبی بەكار هێنا

:: PM:11:12:07/04/2020 ‌
ئەمڕۆ جەمیل هەورامی بەرپرسی مەڵەبەندی شارەزووری یەكێتی دەستی لە كار كێشایەوە، هەرچەندە پرسەكە حزبییە، بەڵام قوباد تاڵەبانی بەناوی پۆستی جێگری سەرۆك وەزیرانی كوردستانەوە " تەكلیفی" گەڕانەوەی دەكات.

میدیاكانی یەكێتی نامەیەكی قوباد تاڵەبانیان بڵاو كردەوە كە تیایدا باسی گەڕانەوەی جەمیل هەورامی بۆ ناو یەكێتی دەكات و لە كۆتایی نامەكەیدا سیفاتی جێگری سەرۆك وەزیرانی داناوە. چاودێرانیش دەڵێن" ئەوە بەكار هێنانی پۆستە بۆ بەرژەوەندی حزبی".

نامه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى بۆ ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نووسراوه‌
قوباد تاڵەبانی لەنامەكەیدا ئەو بەرپرسەی یەكێتی بەدۆست وجێمتمانەی باوكی لەقەڵەمداوە، هاوكات بۆجەمیل هەورامی دەنوسێ ئێوەخۆتان خاوەن ماڵن مەبەست لێی یەكێتی  نیشنمانی كوردستانە.

 كەیوان ئازاد مامۆستای زانكۆی سلێمانی بۆ "وشە" ئاماژەی دا بۆخۆی نامەیەكی بینیوە و بەلایەوە چاوەڕوان نەكراو بووە، چونكە نابێت نامەی حزبی یا پرۆژەی حزبی بەسیفەتی حكوومی بنوسرێ.

" باشتر بوو قوباد تاڵەبانی سیفەتەحزبیەكەی بەكاربهێنایە نەك حكوومیەكەی، چونكە وەك كەسێكی حزبی نامەكەی نووسیوە" كەیوان ئازاد وا دەڵێ‌.

ئەوە لەكاتێكدایە كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەریش ژنی كەسێكی نزیك لە قوباد تاڵەبانی بەناوی ئەوەوە و بە ئۆتۆمبێلی حكومی بازگەكانی ناو سلێمانی دەبڕێ‌ لەكاتێكدا قەدەغەی هاتوچۆ  راگەیەنرابوو.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی


وشە - سه‌رخێڵ هاشم