زۆرێك له ماڵپه‌ڕه‌كان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی پرۆگرامی بچووكی تێست و پشكنینی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان بڵاو كردووه‌ته‌وه و داوا له سه‌ردانكه‌ران ده‌كه‌ن، كه كلیكی له‌سه‌ر بكه‌ن و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، یان سه‌لامه‌تن و دوورن له ڤایرۆسه‌كه، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكێكی زۆر باوه‌ڕیان به‌م پشكنینه ئۆنلاینانه كردووه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه بنه‌مایه‌كی زانستی هه‌یه.
پشكنینی ئۆنلاین كاتێك سه‌ردانیان ده‌كه‌یت 10 پرسیار یان كه‌متر یان زیاترت ڕووبه‌ڕوو ده‌كه‌نه‌وه و تۆش وه‌ڵامی به‌ڵێ و نه‌خێر ده‌ده‌یته‌وه، پرسیاره‌كانیش خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه، كه سه‌رئێشه و تا و گه‌رووئێشه و هه‌ناسه‌ته‌نگی و بێهێزی و داهێزران و چه‌ند پرسێكی تری تێدایه و تۆش یه‌ك یه‌ك وه‌ڵامیان ده‌ده‌یته‌وه و له كۆتاییدا ئه‌نجامێك ده‌خاته ڕوو و پێتان ده‌ڵێت، كه ته‌ندروستیتان باشه و هیچ كێشه‌یه‌كتان نییه و دوو ڕۆژ جارێك سه‌ردانی پشكنینی ئۆنلاین بكه‌ره‌وه و دووباره تێستی خۆت بكه، یاخود ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانتان به نه‌خێر بێ، ئاگادارتان ده‌كاته‌وه كه پێوه‌ندی به هێلی گه‌رمی پزیشكی بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاناته‌وه بێن.
به گوێره‌ی بۆچوونی پزیشكان و زانایانی بواری نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان ئه‌مه فێل و ته‌ڵه‌كه‌یه‌كی میدیاكانه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ردانكه‌ر و خوێنه‌ر بۆ ماڵپه‌ڕه‌كانیان، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ سوود له دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرن و خوێنه‌ر بۆخۆیان زیاد بكه‌ن و له كێبه‌ركێی سایته‌كان بتوانن زۆرترین خوێنه‌ر بۆخۆیان كۆ بكه‌نه‌وه، بۆیه پشكنینه‌كه بێ تێچوو و هیچ زه‌حمه‌تییه‌كه، به‌ڵام زانایان ده‌لێن، ئه‌مه ڕێیه ڕاسته‌كه نییه و نیشانه‌كانی كۆرۆنا پێشتر له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، پێویست ناكات خۆت بخه‌یته ناو ئه‌و پشكنینه ئۆنلاینانه‌وه، ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانت تێدا هه‌ن، ئه‌وا خۆت پێوه‌ندی به هێلی گه‌رمه‌وه بكه و مه‌به به خۆراكێك بۆ ئه‌و میدیایانه‌ی ده‌یانه‌وێ سوود له دۆخه‌كه وه‌رگرن و به‌و فێڵه خۆیان سه‌ركه‌وتووتر بكه‌ن.
هاوكات زانایانی بواری نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نیشانه‌ی تای به‌رز و سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام و ئازاری قوڕگ و هه‌وكردنی سییه‌كان و داهێزرانی ماسوولكه‌كانیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ هه‌موو كه‌س وا نییه و بگره زۆر كه‌س هه‌ن تووشی ڤایرۆسه‌كه‌یش بوون، به‌ڵام نیشانه‌ی قورسیان به‌مشێوه‌یه لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌هۆی به‌هێزی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یان، بۆیه ئه‌وانه‌ی ئه‌و نیشانانه‌یان هه‌یه مه‌رج نییه تووشی ڤایرۆسه‌كه بووبن، ئه‌وانه‌یشی كه ئه‌و نیشانانه‌یان نییه، یاخود ته‌نیا یه‌كێك له نیشانه‌كانیان هه‌یه به سووكی، له‌وانه‌یه تووشی ڤایرۆسه‌كه بووبن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له هه‌موو حاڵه‌تێك تۆ پێوه‌ندی به پزیشك و هێلی گه‌رمی وڵاته‌كه‌ت بكه‌یت، نه‌ك باوه‌ڕ به‌و فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنانه بكه‌یت.
هیچ بنه‌مایه‌كی پزیشكی و زانستیان نییه و ته‌نیا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ردانكه‌ری ماڵپهڕهكانن
پسپۆران ده‌لێن، ته‌نانه‌ت پزیشكیش بێ ئه‌وه‌ی پشكنینی وردی ڤایرۆسی له جه‌سته‌ی مرۆڤ بكات، ناتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی 100% دڵنیا بێت له‌وه‌ی خه‌ڵكی تووشی ڤایرۆس بوون یان نا، ئه‌و تێستی پله‌ی گهرمییهیش مه‌رج نییه و به‌شێوه‌ی 100% ده‌ری ناخات كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، بۆیه تاكه ڕێ بۆ زانینی ئه‌وه‌ی تووش بوویت یان نا، بریتییه له پشكنینی ڤایرۆسی، كه ئه‌ویش وه‌رگرتنی لیكی ناو گه‌روو و قووڕگه له ڕێی لووله‌یه‌كی به لۆكه چنراو، دواتر له ژێر ئامێری میكرۆسكۆب یان ئامێری كیتی ده‌توانرێ حاڵه‌ته‌كه ده‌ستنیشان بكرێ، واته پرۆسه‌كه ئاسان نییه، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وایكردووه وڵاتانی گه‌وره‌ی دنیا نه‌توانن ڕۆژانه ڕێژه‌یه‌كی زۆری پشكنین ئه‌نجام بده‌ن.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازی هه‌یه، ئه‌مه‌یش وه‌ستاوه‌ته سه‌ر به‌رگری جه‌سته‌ی هه‌ر كه‌سێك، واته كه‌سێك به‌رگری جه‌سته‌ی لاواز بێ، نیشانه‌كانی به ته‌واوی و به قورسی لێ ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌گه‌ر سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌تان زۆر به‌هێز نه‌بێ، نیشانه‌كان به سووكی ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌گه‌ریش سیسته‌می به‌رگریتان به‌هێز بێ، له‌وانه‌یه تووشی ڤایرۆسه‌كه بن و هه‌ر هه‌ستیشی پێ نه‌كه‌ن، یان دوو ڕۆژ وه‌كو تووشبوون به ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌رزی نیشانه‌كانتان هه‌بێ و دواتر دۆخی ته‌ندروستیتان زۆر ئاسایی و بێ كێشه بێت.
نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه به پێی توانای سیسته‌می به‌رگری كه‌سه‌كه
په‌یمانگه‌ی رۆبێرت كۆخی ئه‌ڵمانی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان له‌وباره‌وه باس له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و ئاماژه‌ی داوه، كه پێشبینی ده‌كه‌ن خه‌ڵكێكی زۆر زۆر تووشی ڤایرۆسه‌كه بوو بێ، به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزی سیسته‌می به‌رگرییان هه‌ستی پێ ناكه‌ن و دۆخی ته‌ندروستیان زۆر ئاساییه و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه داوا ده‌كه‌ن، كه پشكنینی سیسته‌می به‌رگری ته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌یش بكرێ، ئه‌وانه‌ی سیسته‌می به‌رگریان به‌هێزه ژیانیان بۆ ئاسایی بكرێته‌وه، چونكه ڤایرۆسه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ریان دروست ناكات و ژیانیان ناخاته مه‌ترسییه‌وه و ئه‌وانه‌یشی كه سیسته‌می به‌رگرییان لاوازه، پێویسته له كه‌ره‌نتینه بهێلرێنه‌وه.
له دوماهی دا زانایان داوا له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن كه به‌و پرۆگرامه ئۆنلاین و ده‌ستكردانه كه هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی و پزیشكی‌یان نییه، دڵنیایی به‌خۆیان نه‌ده‌ن و بێ‌باك بن له‌وه‌ی كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه نین، پێویسته به‌رده‌وام بن له خۆپارێزی و به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.