بڕیاره سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئۆپیك پڵه‌س بۆ چاره‌سه‌ركردنى نرخى نه‌وت به‌ڕێوه بچێت، چاودێرانى ئابوورى به رۆژێكى چاره‌نووسسازى ده‌زانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئۆمێدى سه‌ركه‌وتنى كۆبوونه‌وه‌كه كه‌مه، بۆیه سعوودیه ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌یش كێشه‌ى نه‌وت چاره‌سه‌ر نه‌كرا ئه‌وا رۆژى دواتر له كۆبوونه‌وه‌ى گرووپى جى 20 چاره‌سه‌رى بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ین.
جارێكى تر نرخى نه‌وت له بازاڕى دنیا به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژانى رابردوو به رێژه‌یه‌كى كه‌م دابه‌زى، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئه‌مشه‌و رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، نرخى نه‌وتى برێنت به رێژه‌ى 3.6% دابه‌زیوه و گه‌یشتووه‌ته 31 دۆلار و 87 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
سعوودیه و ئێران متمانه‌یان به كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئۆپیك پڵه‌س نییه
دیاره كۆمه‌ڵێك هۆكار بۆ دابه‌زینه‌وه‌ى نرخى نه‌وت هه‌یه، یه‌كێك له هۆكاره‌كان شكستى وڵاتانى به‌رهه‌مهێن بوو له رێكخستنى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه بڕیار بوو رۆژى دووشه‌مى رابردوو به‌ڕێوه بچێت. به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رۆژى پێنجشه‌مى داهاتوو "سبه‌ى" دواخراوه، هێشتا هیچ ئاماژه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتنى دیار نییه.
ئه‌مڕۆ ئاژانسى رۆیته‌رز ناوه‌ڕۆكى نامه‌یه‌كى بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ى وه‌زیرى نه‌وتى ئێرانى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكى رێكخراوى ئۆپیك كراوه، له نامه‌كه‌دا وه‌زیرى نه‌وتى ئێران ره‌خنه له چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ى ده‌گرێت، كه به كۆبوونه‌وه‌ى "ئۆپیك پڵه‌س" ناو ده‌برێت. به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێران پێیوایه هیچ پێشنیازێكى روون نییه تا كۆبوونه‌وه‌كه كارى له‌سه‌ر بكات.
وه‌زیرى نه‌وتى ئێران به راشكاوى باس له‌وه ده‌كات، وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌كه نییه، هه‌رچه‌نده ره‌تى نه‌كردووه‌ته‌وه به‌شدارى بكات. هێشتا دیار نییه هه‌ڵوێستى ئێران چ كاردانه‌وه‌یه‌كى به‌سه‌ر ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌بێت به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر به‌شدارى نه‌كات، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه له سعوودیه و رووسیا كه دوو جه‌مسه‌رى سه‌ره‌كى ململانێى نرخى نه‌وتن، دووپاتیان له‌سه‌ر به‌شداربوونى خۆیان له كۆبوونه‌وه‌كه كردووه.
وه‌ك ده‌ركه‌وێت سعوودیه‌یش متمانه‌ى به ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه نییه، چونكه وه‌ك شوێنگره‌وه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تر‌ى پێشنیاز كردووه، رۆژنامه‌ى "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتى نیسان له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات سعوودیه پێشنێازى كردووه له میانه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى وه‌زیرانى جى 20 كه رۆژى هه‌ینى واته چه‌ند سه‌عاتێك دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئۆپیك پڵه‌س به‌ڕێوه ده‌چێت، تاوتوێى نرخى نه‌وت بكات.
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت هاتووه، "له‌وانه‌یه هاوپه‌یمانى ئۆپیك پڵه‌س نه‌توانێ كار بكات بۆ ئه‌وه‌ى بڕى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت بۆ نزمترین ئاستى مێژوو دابه‌زێنێ، به‌هۆى سروشتى سیاسى هاوپه‌یمانێتیه‌كه و ئه‌و وڵاتانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى رێكخراوى ئۆپیكن، به‌ڵام گرووپى جى 20 ده‌توانێ ئه‌م كاره بكات به‌هۆى ئه‌و دۆخه یاسایى و سیاسییه‌ى گرووپه‌كه هه‌یه‌تى".
بۆیه دوێنێ سعوودیه به فه‌رمى رای گه‌یاندووه، رۆژى هه‌ینى داهاتوو وه‌زیرانى وزه‌ى گرووپى جى 20 كه‌س له كۆنفراسێكى ڤیدیۆیى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و باس له كاریگه‌رییه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا له‌سه‌ر بازاڕى وزه ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكى ئه‌میندارێتى گشتى سعوودیه بڵاوكراوه‌ته‌وه "وزیرانى گرووپى جى 20 به یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى پاڵپشت و رێكخراوه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى كاریگه‌رى په‌تا كۆرۆنا له‌سه‌ر ته‌ندروستى خه‌ڵك و ئابوورى دنیا كه‌م بكه‌نه‌وه.
بڕیاره سبه‌ى گه‌وره‌ترین بڕى نه‌وت كه‌م بكرێته‌وه
به‌رپرسانى ئۆپیك پشتڕاستى ئه‌و زانیارییانه ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌باره‌ى نه‌بوونى پلانێك بۆ بڕى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وت بڵاو ده‌كرێنه‌وه. به‌رپرسێكى ئۆپیك كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه به رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، له‌وانه‌یه بڕى كه‌مكردنه‌وه‌كه ى رۆژانه 10 ملیۆن به‌رمیل بێت، واته 10% كۆى به‌رهه‌مى نه‌وتى دنیا. كه‌چى سه‌رچاوه‌یه‌كى تر باسى له‌وه نه‌كردووه هیچ ئاستێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕه‌كه نییه، سه‌ركه‌وتنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ییش به‌نده به‌و بڕه‌ى كه وڵاتان له‌سه‌رى كۆك ده‌بن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى هه‌ن، رێژه‌ى خواستى نه‌وت له بازاڕه‌كان 30% كه‌مى كردووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، بۆیه ده‌بێت وڵاتان په‌له بكات تا چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن، چونكه نرخى نه‌وت به توندى دابه‌زیوه.
رۆژنامه‌ى"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕانه‌ى كه‌مكردنه‌وه كه باس ده‌كرێن، له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وا له مێژوودا گه‌وره‌ترین ئاستى دابه‌زاندنى نرخى نه‌وت ده‌بێت.