زانایانی ئوسترالیا توانییان جۆرێك ده‌رمان تاقی بكه‌نه‌وه كه له ماوه‌یه‌ی نزیكدا ڤایرۆسی كۆرۆنا تێكده‌شكێنێت و پێش به گه‌شه‌ی له ناو له‌شی مرۆڤدا ده‌گرێت.
زانایان هه‌ستیان به‌وه كردووه كه ئیڤارمه‌كتین كه ده‌رمانێكی دژه پلاسمایه، ده‌توانێت رێ له‌وه بگرێت چیتر ڤایرۆسه‌كانی سارس و كۆڤید ٢ بتوانن له ناو خانه‌كاندا گه‌شه بكه‌ن و كاریگه‌ریی ڤایرۆسه‌كه بۆ سه‌ر كۆرۆنای نوێش كاریگه‌ره.
ده‌گوترێ ده‌رمانه‌كه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی RNA ی ڤایرۆسه‌كه به ته‌واوی له له‌شی مرۆڤ بچێته ده‌ره‌وه،
خۆی ده‌رمانه‌كه پێشتر دروست كراوه و له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی ئایدز، زیكا، ئه‌نفله‌وه‌نزا و تای دانگۆ سوودی لێ وه‌رگیراوه و به پێویستیان زانیوه له دژی كۆرۆناش تاقی بكه‌نه‌وه.
هێشتا ده‌رمانه‌كه له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی نه‌كراوه‌ته‌وه
هێشتا ده‌رمانه‌كه له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام له تاقیگه له دژی كۆرۆنا تاقی كراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامه‌كان ئه‌رێنی بووه و كاتی ئه‌وه هاتووه له‌سه‌ر مرۆڤیش تاقی بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی
سپوتنیك زانایان به‌دوای بودجه‌یه‌كی تایبه‌تین تا بتوانن له چه‌ند شێوازێكی جیاواز ده‌رمانه‌كه تاقی بكه‌نه‌وه.
له كاتێكدا ژماره‌ی تووشبوووانی كۆرۆنا له یه‌ك ملیۆن و نیو نزیك ده‌كه‌وێته‌وه و سه‌رووی 82 هه‌زار كه‌سی كوشتووه، هێشتا هیچ ده‌رمانێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بكرێته‌وه و 100% ڤایرۆسه‌كه له‌ناو ببات.