ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له ِراگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی شه‌ش تووشبووی تر‌ى كۆرۆنای ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بڵاوی کردەوە، كه منداڵێکی کوڕی تەمەن چوار ساڵان، ڤایرۆسی کۆرۆنای تێپەڕاندووه.
کوڕی تەمەن چوار ساڵان ڤایرۆسی کۆرۆنای تێپەڕاندووه
دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕای گه‌یاندووه، شه‌ش تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بە تەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە.
ڕوونى كردووه‌ته‌وه، پشکنینی تایبەتی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆ ئه‌و شه‌ش كه‌سه كراوه و ئه‌نجامه‌كان نیگه‌تیڤ ده‌رچوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، تا ئێستا 112 كه‌س له شاری هه‌ولێر به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كى تر ئازاد موستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بڵاوی کردەوە، منداڵێکی کوڕی تەمەن چوار ساڵان، ڤایرۆسی کۆرۆنای تێپەڕاندووه و ڕه‌وانه‌ى ماڵه‌وه‌یان كردووه.
ئاشكراى كردووه، كه‌وا بەم منداڵەوە، ژمارەی چارەسەر کراون لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 294 کەس.