له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت به "وشه"دا نه‌سره‌دین مه‌حموود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به پێویستی ده‌زانێت په‌كه‌كه ڕێز له سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان بگرێت و هیچ ئاژاوه و كێشه‌یه‌ك نه‌نێته‌وه، چونكه خه‌باتی ئه‌و باكوری كوردستانه. ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه لیوای هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه له ته‌واوی كوردستان بڵاو بكرێنه‌وه و سنوور بپارێزن و هێزی هیچ حزب و گرووپێك ئه‌م رۆڵه نه‌بینن.
ده‌بێت هێزی حكوومه‌ت له‌و سنووره‌دا هه‌بێت.
گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه سنووری و ئاوه‌دانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، ئایا ئه‌مه ئاساییه؟
ئه‌و دۆخه‌ی له زینی وه‌رتێ هاتووه‌ته ئاراوه حاڵه‌تێكه هه‌موومانی تووشی دڵه‌ڕاوكێ كرد، ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌و كاره هه‌ستن به‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێ زیاده‌ن بكشێنرێنه‌وه، به هێزی سه‌ر به‌حزب و گرووپه‌كان و هێزه‌كانی سه‌ر به‌په‌كه‌كه‌شه‌وه، ته‌نیا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی تێدا جێگیر بكرێت، پێویست به‌هێزی چه‌كداری تر ناكات چونكه ناوچه‌یه‌كی پارێزراوه، ده‌بێت هێزی حكوومه‌ت له‌و سنووره‌دا هه‌بێت.
به‌ڵام په‌كه‌كه به‌یاننامه‌ی ده‌ركرد و هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی ده‌كرد له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له زینی وه‌رتێ؟
هه‌ڕه‌شه‌كردن نایاساییه و پێمان وانییه ئێسته سه‌رده‌می هه‌ڕه‌شه مابێت، هه‌ڕه‌شه باش نییه و ده‌بێ به‌دیالۆگ و گفتوگۆ قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكرێت، ئێمه تاڵیی شه‌ڕمان له ڕابردوودا چه‌شتووه، بۆیه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه هه‌رجۆره بڕیارێك یان لێدوانێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بدات، ئه‌وه بڕیارێكی باش نییه، ده‌بێت به خۆیاندا بچنه‌وه، ئه‌و سنوورانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانن، ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بیانپارێزێت و هیچ هێزێك ناتوانێ هه‌ڕه‌شه له هێزی ڕه‌سه‌نی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم بكات، ئه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمه ده‌بێ سنووری كوردستان بپارێزێت نه‌ك گرووپ و لایه‌نێكی تر.
په‌كه‌كه شوێنی خه‌باتی له كوردستانی باكوره، به‌ڵام بۆچی ئه‌وان له كوردستانی باشوور خۆیان سه‌پاندووه؟
ده‌بێ باردۆخی كوردستان له به‌رچاو بگیرێت، له هه‌ر وڵاتێك جۆری خه‌باتی هێزه كوردییه‌كان جیاوازه، هه‌رێمی كوردستان ئێسته ئازاده و خاوه‌نی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆیه‌تی، ده‌كرێ شۆڕش و خه‌باتیان له‌و وڵاتانه بێت كه هێشتا میله‌تی كورد له توركیا و ئێران ژێرده‌سته، بۆیه نابێت په‌كه‌كه له‌و شوێنه‌ی كه ئارامه، نائارامی دروست بكات، ده‌كرێ بڕۆن له ناوجه‌رگه‌ی توركیا خه‌بات و تێكۆشانی خۆیان بكه‌ن، ناكرێت ئێمه به‌هۆی په‌كه‌كه یان خه‌ڵكانی تره‌وه تووشی كێشه بین.
بۆچی په‌كه‌كه ڕێز له سه‌روه‌ری و بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناگرێت؟
هه‌ر هێزێكی تری پارچه‌كانی كوردستان خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ ڕزگاركردنی پارچه‌كانی تری كوردستان، ئه‌وان كه له باشووری كوردستان بوونیان هه‌یه، ده‌بێ به‌پێی یاساكانی حكوومه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، پابه‌ندی ڕێنوێنی و بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت بن، ئه‌ی خۆ ناكرێت هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و گرووپ و حزبێك بۆ خۆی به‌یاسا و ڕێنوێنی خۆی كار بكات، ئه‌وه‌ش ئاژاوه و بارگرژی و كێشه له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات، بێگومان ده‌بێت پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن، ئه‌گه‌رنا كێشه و ئاژاوه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌و لایه‌نه‌ش لێی به‌رپرسه كه به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێنوێنییه‌كانی كوردستان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
هه‌موومان پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بین
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێ، ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه له ته‌واوی كوردستان بوونیان هه‌بێت و یاسا بسه‌پێنن، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وباره‌وه ده‌ڵێ چی؟
ئێمه ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌باش ده‌زانین، به‌ڵێ هه‌موومان پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بین، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه و ده‌بێ سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان بپارێزن، هه‌میشه هێزی پێشمه‌رگه قه‌ڵغان بووه بۆ سه‌ر كوردستان، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له زاخۆ بۆ خانه‌قین ده‌توانێ لیوا ڕێكخراوه‌كان بڵاوه پێ بكات و سنوور بپارێزن، هێزی پێشمه‌رگه هی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمه و نابێت هه‌ر حزب و گرووپێك هێز بجووڵێنێت و فه‌رمانیان پێ بكات، ئه‌گه‌ر وا بكرێ، ئه‌وكات ئێمه جارێكی تر تووشی دۆخێك ده‌بین كه هی ساڵانێكی زۆر له پێشه و زیانیشمان لێ كرد، ئێمه وا له به‌ڵای كۆرۆنا رزگارمان ده‌بێت، ناكرێت به‌ڵایه‌كی تر تووشی میله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین.
بینینی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌مبه‌ر پلانه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چییه؟
خۆشبه‌ختانه ئێمه وا له كۆرۆنا ڕزگارمان ده‌بێ به پشتیوانی به‌خوای گه‌وره و میله‌ته‌كه‌مان، حكوومه‌ت ڕێنوێنیی و پلانه‌كانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا باش بوو و ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌ره‌نتینه نه‌بووایه، ئێمه‌ش بێبه‌ش نه‌ده‌بووین له‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر وڵاتانی دنیا هات، بۆیه حكوومه‌ت هه‌نگاوی باشی نا.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ