كەشناسی بارانبارینی ڕاگەیاند

:: AM:11:23:22/04/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ و سبەی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت.

بارینی نمەباران و هەورەتریشقە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان
ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی نیسان، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كراوە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارینی نمەباران و هەورەتریشقە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان. 

ڕوون كراوەتەوە، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 27 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 26 پلە  و  لە دهۆك 28 پلەی سیلیزی و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 30 پلەی سیلیزی دەبێت.

 لەبارەی كەشوهەوای سبەینێ‌ كەشناسی ڕوونی كردووەتەوە، سبەی پێنجشەم ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران.

هەرێمی كوردستان كاریگەرە بە كەشوهەواری دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، ساڵانە لە هەندێك شوێن زیاتر لە دوو هەزار ملم باران دەبارێت.



وشە - رامیار جەواد