له هه‌ڵه‌بجه دوو تووشبووی تر‌ى هەڵگری قایرۆسی کۆڕۆنا چاكبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت.
18 هاووڵاتیی چاکبوونەتەوە
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى نیسان، د.ئازاد مستەفا، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دوو تووشبووەکە کە چاکبوونەتەوە یەکێیان پیاوێکی ته‌مه‌ن 37 ساڵە و ئەوی تر کچێکی تەمەن 14 ساڵە.
ڕوونى كردووه‌ته‌وه، كه لە سەرەتایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە له هه‌ڵه‌بجه تا ئێسته 22 هاووڵاتیی تووشی ڤایرۆسەکەبوون و لەو ڕێژەیەش 18 هاووڵاتیی چاکبوونەتەوە و تەنها چوار هاووڵاتیی لە قاوشەکان ماونەتەوە.
له هه‌رێمی كوردستان 339 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كرا و له‌و رێژه‌یه چوار كه‌س مردوون و 310 كه‌س چاره‌سه‌ر كراوه.