هونه‌رمه‌ندێكی كڕواتی بۆ نه‌هێشتنی گرێی چووكی نه‌شته‌رگه‌ری كرد له ئه‌نجامدا كۆئه‌ندامی نێرینه‌ی بۆ 6 -7 سم كورت بووه‌وه، بۆیه هه‌رای نایه‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی The Sun ی ئینگلیزی هونه‌رمه‌ندی كڕواتی زێلیژو نۆسیكا، به هۆی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌وه كه به مه‌به‌ستی چه‌مانه‌وه‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌ی ئه‌نجامی دابوو، سه‌ره‌نجام چووكی بوو به 7سم و دوای چاك بوونه‌وه‌ی برینه‌كه‌شی، كه چاوی به شێوه‌ی چووكی خۆی كه‌وت، سه‌رسام بوو.
زێلیژو كه له ته‌مه‌نی 57 ساڵی دایه، درێژی ئه‌ندامی نێرینه‌ی به هۆی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌وه بووه نیوه، واتا له 14 سانتیمه‌تره‌وه بوو به 7.
هونه‌رمه‌نده‌كه له‌و باره‌وه ده‌ڵێت، سه‌رسام بووم به ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه و بریاریشم داوه مافی خۆم له دادگا وه‌رگرمه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
زیاتر گوتی، دكتۆره‌كان هیچ شتێكیان له‌و باره‌وه پێم نه‌گوتوه، بۆیه ئه‌وه شتێكه پێویستی به لێكۆلینه‌وه و دادگا هه‌یه، ئه‌گه‌رچی هیچ دادگایه‌ك یارمه‌تیم نادات، چونكه به پێی رێنمایی پزیشكی 85%ی ئه‌وانه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌یان بۆ ده‌كرێت، كۆئه‌ندامی نێرینه‌یان به رێژه‌یه‌ك بچووك ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه:
haberler