لە هەولێر پاترییەك ژیانی منداڵێك دەخاتە مەترسییەوە

:: AM:08:28:26/04/2020 ‌
بەهۆی خواردنی پاترییەك لەلایەن منداڵێكی سێ‌ ساڵان، ژیانی دەكەوێتە مەترسی و لەلایەن پزیشكانەوە بەخێرایی پاترییەكە دەردەهێنرێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، لە هەولێر لە ئێشكگری شەوان لەلایەن دكتۆر هێوران ئەنوەر پزیشكی پسپۆڕی سینگ و دڵ، بەهاوكاری كارمەندانی هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژهەڵات، ژیانی منداڵێك لە مەترسی ڕزگار كرا.

بەزوویی دەرنەهێنرێت، دەبێتە هۆی كونبوونی سورێنچك و مردنی
ڕوون كراوەتەوە، دوای ئەوەی منداڵەكە پاترییەكی لە جۆری لیپیۆمی قووت دابوو، پاترییەكە لە سورێنچكی منداڵەكە جێگیر بووبوو كە ئەو جۆرە پاترییە مەترسیترین جۆری تەنی نامۆیە، ئەگەر بەزوویی دەرنەهێنرێت، دەبێتە هۆی كونبوونی سورێنچك و مردنی.

باس لەوەش كراوە، بە بەكارهێنانی ناوبینینی رەق لەژێر بەنجی گشتی، توانرا سەركەوتووانە دەربهێنرێت.

خواردنی هەندێك شت لەلایەن منداڵانەوە بەهۆی نەزانینەوە، زۆرجار بووەتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانیان.

لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێر، لە ڕابردوودا چەندان حاڵەتی مەترسیدار هەبووە و لەلایەن پزیشكانەوە چارەسەریان بۆ كراوە.







وشە - رامیار جەواد