گۆڤاری
فۆرێن پۆلسی بابه‌تێكی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه هۆكاری لاوازی گرنگیپێدانی ئه‌مه‌ریكا به عێراق بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌وه‌ی له وڵاته‌كه ده‌گوزه‌رێ، كێشه‌یه‌كی زۆر ئاڵۆزه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ چاره‌سه‌ر بكرێ و ته‌نانه‌ت كه‌سیش نازانێ چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێ، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆر كه له ساڵانی ڕابردوو واشنتن خستوویه‌تییه گه‌ڕ.
بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن ستیڤن كوك توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ناونیشانی "ئیتر كه‌س هاوكاری عێراق ناكات" نووسراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌وه‌ی له واشنتن گرنگی به عێراق بدات، بۆچوونه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا وڵاته‌كه به‌جێ بهێڵێت، ئه‌مه بۆچوونی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایشه به فه‌رمی كه نه‌ك هه‌ر له عێراق، به‌ڵكوو له سه‌رجه‌م ناوچه‌كه هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه، به‌ڵام زوو یا دره‌نگ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تووشی شكستێكی گه‌وره ده‌بێته‌وه.
نووسه‌ر ده‌ڵێ، ئه‌زموونی چه‌ندان ساڵی ڕابردوو و كۆششه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی له عێراق و جێگیركردنی پایه‌كانی دیموكراسی به ته‌واوی شكستی هێنا، كێشه‌كه‌یش له په‌یكه‌ر و چۆنیه‌تی داڕشتنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی و دیموكراسییه‌ت نییه، به‌ڵكوو سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته باوه‌ڕیان به به‌هاكانی دیموكراتی نییه و به‌غدا به ته‌واوی به جۆرێكی تر بیر ده‌گاته‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، ئێسته چیتر كه‌س ناتوانێ هاوكاری عێراق بكات، گرووپێك كه‌س بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕاسپێردران و سه‌ركه‌وتوو نابن، كه‌سیش نازانێ كه‌ی و كێ و چۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ متمانه‌ی پێ ده‌درێت، ئه‌مه‌یش دۆخێكی ئاڵۆز و داهاتووێكی ناڕوونی بۆ ئه‌و وڵاته و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان دروست كردووه و دۆخه‌كه هاوشێوه‌ی سه‌ره‌تای كه‌وتنی ڕژێمی به‌عس و دامه‌زراندنی سیسته‌می حوكمه له عێراق و هه‌مووان به جیاواز بیر ده‌كه‌نه‌وه و كه‌سیش نایه‌وێ خاڵی هاوبه‌ش بدۆزێته‌وه، به‌ڵكوو خاڵه ناكۆكه‌كان زۆرتر قووڵ ده‌كه‌نه‌وه.
سیاسییه‌كانی به‌غدا لاگیریان بۆ عێراق نییه و هه‌ریه‌كه‌یان و ئه‌جێندای لایه‌نێك جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
له به‌شێكی تری وتاره‌كه ستیڤن كوك ده‌ڵێ، مسته‌فا كازمی كه دوا كاندیدی ڕاسپێردراوه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ڕه‌زامه‌ندی ناوخۆیی له‌سه‌ره و هاوكات به دڵنیاییه‌وه‌یش ده‌توانێ هاوسه‌نگی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له عێراق ڕابگرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر پۆست و دابه‌شكردنی پله‌كان لایه‌نه‌كانی شیعه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌یه، ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق بووه و زیاتر دڵسۆزی بۆ عێراقه ده‌توانێ جیاواز له‌وانی تر به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه له‌به‌رچاو بگرێ و له هه‌موو كێشه و گرفته‌كان به ئاشكرا و ئه‌وه‌ی ژێر په‌رده و بواری هه‌واڵگری ئاگه‌داره، ئه‌مانه‌یش تایبه‌تمه‌ندی زۆر باشن كه بۆ دۆخی ئێسته‌ی عێراق به ته‌واوی گرنگ و پێویستن.
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و ئاڵۆزییه سیاسییه‌ی ئێسته له به‌غدا هه‌یه، بووه‌ته قوربانیكردنی دیموكراسی له پێناوی پۆست و كورسی، عێراقییه‌كان شیاوی ئه‌وه نین، كه دوای ئه‌و جه‌نگه وێرانكه‌ره‌ی دژ به تیرۆر كردیان، به‌مجۆره مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، بۆیه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان سیسته‌می سیاسی ئێسته‌ی عێراق خراپترینی دنیایه و ناتوانێ به‌رده‌وامی هه‌بێ و به ته‌واوی هه‌ره‌س دێنێت.
ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێسته هه‌یه، به ته‌واوی به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌نده‌ڵی و نادڵسۆزی و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سییه، سیاسه‌ت لای ئه‌و توێژه سیاسییه‌ی له به‌غدا هه‌ن، بریتییه له ده‌سكه‌وتنی قازانجی حزبی و كه‌سی و مه‌زه‌وی زۆرتر، كه ئه‌مه‌یش دۆخی عێراقییه‌كان هێنده‌ی تر خراپ ده‌كات، چونكه توێژه سیاسییه‌كه هیچ گرنگی به سه‌روه‌ری و خاك و خه‌ڵك نادات و ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئامانجه‌كانیانن. له به‌رده‌وامی ئه‌و پرۆسه‌یش، ئێران زۆرترین قازانج ده‌كات، چونكه هه‌رچه‌ند ئاڵۆزی له به‌غدا زۆرتر بێ، دۆخه‌كه بۆ تاران له‌بارتره بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵی عێراق بكات.
كۆرۆنا و هه‌ره‌سی نه‌وت دۆخی عێراق خراپتر ده‌كات و ئه‌مه‌ریكایش چیتر وزه‌ی خۆی به‌فیڕۆ نادات
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه بانگهێشتی سه‌رجه‌م سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات، كه له پێناوی گه‌لی عێراق كار بكه‌ن و سیسته‌مێكی سیاسی گونجاو دابنێن كه ئامانجی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر بێ، نه‌ك حزب و مه‌زه‌وه‌كان و به‌رده‌وامی ململانێكان، به‌ڵام ئه‌مه بووه‌ته به ئیمان و ئه‌وان ناتوانن لێی ده‌ربچن، بۆیه جه‌نگی مه‌زه‌وی به چه‌ك و به سیاسه‌ت و به ئابووری و هه‌موو شتێك به‌رده‌وامی پێ ده‌درێت، مه‌ترسی هه‌یه دواجاریش شه‌ڕ و به‌یه‌كدادان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی داهات و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی عێراق دروست ببێت، كه ئه‌مه‌یش دۆخی وڵاته‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه خاڵی سه‌ره‌تا.
ئێسته هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێ له‌گه‌ڵ پێنج به‌رپرسی عێراقی دابنیشێت، كه هه‌ر یه‌كه‌یان دڵسۆزی و لاگیرییان بۆ لایه‌كی جیاواز هه‌یه و بۆ ئه‌جێندایه‌كی جیاواز كار ده‌كه‌ن، هیچ یه‌كێكیشیان وه‌لائیان بۆ خودی عێراق نییه، كه ئه‌مه‌یش كاره‌ساته گه‌وره‌كه‌یه و ئه‌مه‌ریكا به‌وهۆیه‌وه ناتوانێ چیتر هاریكارییان بكات.
هه‌ر چۆنێك بێ، ئیتر ئه‌مه‌ریكا هاوكار و پارێزه‌ری عێراق نابێ و وڵاته‌كه‌یش به‌هۆی كۆرۆنا و داته‌پینی نرخی نه‌وت، تووشی هه‌ره‌سێكی زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه، بۆیه واشنتن كه ئه‌نجامی سیاسه‌تێك بزانێت، توانا و وزه‌ی خۆی لێ خه‌رج ناكات.