ڕۆژنامه‌ی
جۆرشه‌لیم پۆستی ئیسرائیلی كه یه‌كێكه له ڕۆژنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به چه‌ندان زمان په‌خش ده‌كات، له ڕاپۆرتێكدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هۆكاری بڕینی به‌شه بودجه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه، بۆ فشاری میلیشیاكان و شۆڤێنی و نه‌ته‌وه‌په‌رستانی عه‌ره‌ب ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌م دواییه، شۆڤێنییه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئێسته ساتی ئه‌وه‌یه فشاری گه‌وره و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕژد له‌سه‌ر كوردستان دروست بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر خۆیشی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی خۆی هه‌نارده بكات، ناتوانێ بودجه‌یه‌كی شایشته له ڕێی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكات، بۆیه له‌م كاته بڕیاریان دا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕن.
ئاماژه‌ی داوه، هه‌رچه‌نده كوردستان به گوێره‌ی رێككه‌وتن 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ی خۆی له رێی به‌غداوه هه‌نارده ده‌كات، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یش دا به‌شه بودجه‌ی كوردستان كه پێشتر 17% بوو، به فشاری نه‌ته‌وه‌په‌رست و شۆڤێنییه‌كان به ته‌واوی كه‌مكرایه‌وه، به‌ڵام ئێسته به‌وه‌یش ناوه‌ستن و ده‌یانه‌وێ جارێكی تر بودجه وه‌ك كارتی فشار بۆ ڕێگریكردن له دووباره گه‌شه و هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان به‌كاربهێنن.
باس له‌وه‌یش كراوه، كه شۆڤێنییه‌كان له به‌رانبه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان له زووه‌وه ده‌ستیان به پیلانگێڕی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی كوردستان ببڕن، هه‌رچه‌نده له 2005ه‌وه كه‌متر له 10%ی بودجه ڕه‌وانه ده‌كرا، له كاتێكدا به گوێره‌ی یاسا 17% بوو، دواتریش له یاسایش ئه‌و ڕێژه‌یان بۆ 12% كه‌م كرده‌وه، ئه‌مه وایكرد كه هه‌وڵه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بێ و 2014یشیان به كاتێكی گونجاو زانی له كاتێكدا كوردستان له شه‌ڕێكی فره‌وان بوو له‌گه‌ڵ تیرۆریستان، به‌ڵام بودجه‌كه‌یان بڕی، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێننه‌وه و دواجاریش هاوشێوه‌ی ڕژێمی پێشوو په‌لاماری بده‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده له 2016 ئه‌مه‌یشیان كرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی خه‌ونه‌كانیان به‌دی بهێنن.
شۆڤینی و میلیشیاكان پیلان ده‌گێڕن و له كاته هه‌ستیاره‌كان بودجه وه‌ك كارتی فشار دژی كوردستان به‌كاردێنن
ئه‌مجاره كه ڤایرۆسی كۆرۆنا جیهانی ته‌نیوه و ئابووری جیهان ڕوو له ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و نرخی نه‌وت به ته‌واوی هه‌ره‌سی هێناوه، ده‌ستیان به مانۆڕێكی تر دژی كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی شكستی پێ بهێنن، ئامانجی سه‌ره‌كیشیان خنكاندنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و هاندانی خه‌ڵكه دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاتێك ئه‌و هاندانه‌یش ئه‌نجامی لێ بكه‌وێته‌وه، ئیتر به ئاسانی هێزه‌كانی عێراق ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كرێنه‌وه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه به‌غدا به ته‌واوی وه‌ك كارتێكی سیاسی له‌و پرسه ده‌ڕوانێ، ئه‌و كاتانه‌ی بودجه‌یشی ناردووه، هه‌میشه دواخستن و گرفت و كۆسپی دروستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك به حكوومه‌تی كوردستان لاواز بكات و كێشه و گرفت له ناوخۆی كوردستان زۆرتر بكات، هه‌رچه‌نده له دوای 2003ه‌وه به سه‌دان ملیار دۆلار له به‌غداوه به گه‌نده‌ڵی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سی دزراون، به‌ڵام حكوومه‌ت هیچ گرفتێكی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه نییه، كه پاره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستیان دزیوه، له به‌رانبه‌ردا هۆكاری پێشنه‌كه‌وتنی ئه‌و ناوچانه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له نێو ڕای گشتی ده‌خاته ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌وه‌ی كه پاره‌ی نه‌وتی به‌سڕه و ناوچه‌كانی باشوور بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌برێ.
ئامانجیانه پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان شكست بێنێ و وه‌ك باشوور و ناوه‌ڕاست هه‌موو شتێك له ئێرانه‌وه هاورده بكرێ
له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه ئه‌و مانۆڕه سیاسییانه‌ی دژ به كوردستان به‌رپا ده‌كرێ، ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستانیش وه‌كو باشوور و ناوه‌ڕاست دواكه‌وتوو و بێ خزمه‌تگوزاری و بێ هیچ پێشكه‌وتنێك بێ، تا وه‌ك به‌سڕه كه له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك نه‌وته، كاره‌بای بۆ له ئێرانه‌وه ڕابكێشرێ و ساڵانه به ملیاران دۆلار پاره‌ی به‌نزین و كاره‌با و گاز بچێته گیرفانی ئێرانه‌وه.
هه‌رچه‌نده كوردستانیش نه‌یتوانیوه له‌و بوارانه بگات به دۆخێكی زۆر شایسته، به‌ڵام چه‌ندان وێستگه‌ی گازی كاره‌بای هه‌یه و پرۆژه‌ی ستراتیجی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌با و گاز و سووته‌مه‌نی له ناوخۆی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات و په‌نا بۆ هاورده‌كردنی له ئێران نه‌بات، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه تاران میلیشیاكانی لێ هان بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا شۆڤێنییه‌كانی عه‌ره‌ب هیچ كات دڵیان به پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان خۆش نه‌بووه، بۆیه میلیشیاكان و شۆڤێنییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران ده‌یانه‌وێ ئابووری كوردستان تێكبشكێنن، تا كوردستانیش هاوشێوه‌ی به‌شه‌كانی تری عێراق هه‌موو شتێك له ئێرانه‌وه هاورده بكات و عێراق له باكورییه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی باشووری بكرێت به مشه‌خۆرێكی گه‌وره و بازاڕێكی زه‌به‌لاحی ساغكردنه‌وه‌ی كاڵای ئێرانی و سووته‌مه‌نی و كاره‌با و گاز و هه‌موو پێویستییه‌كانی تری ژیان له ئێرانه‌وه هاورده بكرێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه پێشتریش كه بودجه‌ی كوردستان بڕدرا، دۆخێكی قورسی له‌سه‌ر شانی خه‌ڵكی كوردستان دروست كرد، به‌ڵام كوردستانیش هه‌میشه هه‌ستی به‌و مه‌ترسییه كردووه، بۆیه به خێرایی خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌ی تری داهاته، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بودجه و پێویستییه دارایییه‌كانی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات و ئه‌و كارته له ده‌ستی به‌غدا بسووتێنێت و بتوانێ ئیتر به ته‌واوی پشت به‌خۆی ببه‌ستێت.