"وشە" هەنگاوێكی گرنگی حكوومەت ئاشكرا دەكات.. داهات لە 100 ملیۆن گەیشتە 250 ملیۆن دۆلار

:: PM:11:15:27/04/2020 ‌
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رای دەگەیەنێت، ئەگەر ئەو تەنگژانەی ئێستە هەیە رووی نەدابووایە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوی گرنگ و زیاتری بۆ پێشەوەبردنی كوردستان و ئاوەدانكردنەوە دەنا.

ئەمرۆ دووشەم 27ی نیسان، سەرچاوەیەك بە ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، كابینەی نۆیەم بە ئەنجامدانی چاكسازییەوە توانیی لە ماوەی پێنج مانگدا داهاتی ناوخۆی هەرێم لە 100 ملیۆن دۆلارەوە بگەیەنێتە 250 ملیۆن دۆلار.

كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوی گەورە و گرنگی ناو چاكسازی زۆری دەكرد
سەرچاوەكە باسی لەوە كرد كە دوای كێشەی كۆرۆنا و ڕاگرتنی زۆرێك لە كارەكان ئەم داهاتە بۆ پەنجا ملیۆن دۆلار دابەزیوە.

لای خۆیەوە ئازاد كورەچی پەرلەمانتاری كوردستان (توركمان) بۆ "وشە" گوتی، كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوی گەورە و گرنگی دەناو  چاكسازی زۆری دەكرد، بەڵام بەهۆی ئەو تەنگژانەی هاتوونەتە پێش ئێستە داهاتی كوردستان كەمی كردووە.

ڕوونیشی كردەوە كە چارەسەری كێشەكان پێویستی بە پلانی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی لە كێشەكان لەگەڵ بەغدا بە تەواوی یەكلا ببینەوە.

یەكێك لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدانی چاكسازی و نەهێشتی گەندەڵییە ئەوەیش لەسەرەتای كابینەكەوە هەستی پێدەكرا و لەمیانەی وتاری دەست پێكی كابینەكەیش مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان گوتی، خواستی یەكەمی من ئەنجامدانی چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵییە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم