ته‌نگژه‌ی دارایی و ده‌رهاویشته‌كانی كۆرۆنا و داخرانی دوكان و بازاڕه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، دواجار هاتنی مانگی ره‌مه‌زان و هه‌ڵكشانی نرخی زێڕ هۆكار بووه له‌وه‌ی كڕیاری زێڕ كه‌م بێت. زێڕنگرێكی هه‌ولێریش ده‌ڵێ، بازاڕ كزه و خه‌ڵك به كه‌میی زێڕ ده‌كڕن، به‌ڵام زێڕ ده‌فرۆشن.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دوكان و بازاڕه‌كان كراونه‌ته‌وه و خه‌ڵك دوكان و بازاڕه‌كانیان قه‌ره‌باڵغ كردووه. كارزان وه‌فیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، دوای ئه‌و ماوه درێژه له داخستنی بازاڕ، كڕیاری زێڕ زۆر كه‌م بووه و خه‌ڵك زیاتر فرۆشیاری زێڕن. ئه‌و روونی كرده‌وه كه دواین هۆكار كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سستبونی بازاڕ هه‌بووه، ره‌مه‌زانه و خه‌ڵك له مانگی ره‌مه‌زاندا كه‌متر بازاڕ ده‌كات.
هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به 290 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت
به پێی ئه‌و نرخانه‌ی ئه‌و زێڕنگره خستیه‌ڕوو، نرخی هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به 290 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، مسقاڵێك زێڕی عه‌یار عه‌یار 24 به 338 هه‌زار دینار و 18 عه‌یاریش به 250 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێت.
پێویسته بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ به‌ستراوه‌ته‌وه به دوایین نرخی زێڕ له بۆرسه‌ی جیهانی و له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه، به چركه گۆڕانكاری به‌سه‌ر دێت و به‌گوێره‌ی xe هه‌ر ئۆنسێكی زێڕ به هه‌زار و 707 دۆلار ده‌فرۆشرێت. دیاریكردنی نرخی ئه‌مڕۆی زێڕ له بازاڕی هه‌ولێر له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ر دۆلارێك به 124 هه‌زار و 400 دینار دیاری كراوه.
پێویسته بگوترێ نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكار بووه له‌وه‌ی خه‌ڵك مه‌یلی كڕینی زێڕیان نه‌بێت و زیاتر هه‌وڵ بده‌ن زێڕ بفرۆشن. جگه‌له‌مه وه‌ك ئاشكرایه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواكه‌وتووه و به‌شێك له هاووڵاتییان بۆ دابینكردنی بژێوییان سوود له‌و زێڕه وه‌رده‌گرن كه هه‌ڵیانگرتووه و به باشترین كاڵا بۆ سه‌رده‌می ته‌نگانه هه‌ژمار ده‌كرێت.
كه‌مبوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری و زه‌ماوه‌ندیش به هۆی ده‌رهاویشته‌كانی كۆرۆنا، هۆكارێكی تره
كه‌مبوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری و زه‌ماوه‌ندیش به هۆی ده‌رهاویشته‌كانی كۆرۆنا، هۆكارێكی تره له‌وه‌ی هاووڵاتییان كه‌متر روو له زێڕنگره‌كان بكه‌ن هه‌رچه‌نده ساڵانه له مانگی ره‌مه‌زاندا بازاڕی زێڕ هه‌ر خۆی سست ده‌بێت.