به هۆی كۆمێنتی هاووڵاتییانی كوردستان و باسكردنی خیانه‌ت و 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به تاقمی لاهوور له‌ناو فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ناتوانن له فه‌یسبووك قسه له‌باره‌ی لامه‌ركه‌زی بكه‌ن و به‌شێكیشیان كه ده‌نووسین سه‌تان كۆمێنێتی خه‌ڵكیان له‌باره‌ی خیانه‌ت بۆ بۆ ده‌نووسرێ.
هاوڕێ مه‌لا ستار ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه كه له‌لایه‌ن تاقمه‌كه‌ی ناو یه‌كێتییه‌وه ئاراسته ده‌كرێ و بۆی ده‌نووسرێ له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسینێكی بۆ نێردراوه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه باسی لامه‌ركه‌زی ده‌كات، به‌ڵام نووسینه‌كه‌ی جگه له هێرشكردن و دژایه‌تی بۆ ئه‌ندامانی تری په‌رله‌مانی كوردستان هیچ زانیاری یاسایی نه‌داوه.
هاوڕێ مه‌لا ستار پێشتر داوای پاسه‌وانی زۆری كردبوو له په‌رله‌مانی كوردستان و پێی وابوو دۆخی ته‌ناهیی كوردستان جێگیر نییه
هاوڕێ مه‌لا ستار پێشتر داوای پاسه‌وانی زۆری كردبوو له په‌رله‌مانی كوردستان و پێی وابوو دۆخی ته‌ناهیی كوردستان جێگیر نییه، ئێسته كه‌وتووه‌ته دژایه‌تی كوردستان و به هه‌وڵی تاقمه‌كه‌ی لاهوور ههڵدهسوڕێنرێ.
په‌رله‌مانتاره‌كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر 11 په‌رله‌مانتاری پێكهاته‌كان و پێی وتوون "فزه‌تان" لێ نایه‌ت.
ئه‌و نووسینه‌ی هاوڕێ مه‌لا ستار له‌لایه‌ن هاووڵاتتییانهوه له فه‌یسبووك ته‌نیا به خیانه‌تكار وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه و زۆربه‌ی ئه‌و هاوولاتییانهی بۆیان نووسیوه باسیان له‌وه كردووه كه تاقمه‌كه ده‌یانه‌وێ سلێمانیش به ده‌ردی كه‌ركووك ببه‌ن.
یه‌كێك له كۆمێنته‌كان به ناوی ره‌سووڵ عه‌بدوڵا بۆی نووسیوه، به‌مشێوه تۆ ئه‌یڵێی زۆر جیاوازه، تۆ و جه‌ماعه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه ئێسته ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌كێتیدا گرتووه ده‌یانه‌وێ سلێمانی و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیش بخه‌نه سه‌ر به‌غدا و عرووبه به‌ده‌ردی كه‌ركووكی ببه‌ن و جاش دروست بكه‌ن.